Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:50

ئا‌یا به‌ ئاوی لیمۆی سه‌وز ده‌توانرێ ڕه‌نگی چاو بگۆڕدرێت؟

کوردستان TV
100%

به‌م دواییه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپه‌ ئاوێكی لیمۆی سه‌وز له‌ چاو بكرێت، ئه‌وا ڕه‌نگی چاو ده‌گۆڕێت، له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆر و دكتۆره‌كانی چاو وه‌ڵامی ئه‌م ده‌نگۆیه‌یان دایه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كورته‌ ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرابووه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ ئاوی لیمۆی سه‌وز ده‌توانرێ ڕه‌نگی چاو له‌ قاوه‌ییه‌وه‌ بۆ ڕه‌نگی سه‌وز بگۆڕدرێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆڕ و دكتۆره‌كانی چاو نه‌ك هه‌ر ڕه‌تیان كرده‌وه‌، به‌ڵكو جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كرداره‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

دكتۆر هه‌لا رامی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری چاو بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) گوتی: ئاوی لیمۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ترشی ستریكی تێدایه‌ كه‌ زۆر مه‌ترسیداران بۆ چاو.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد هه‌رگیز ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه‌ ڕه‌نگه ببێته‌ هۆكاری له‌ده‌ستدانی چاو و توانای بینین.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.