Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 21:26

ئه‌مرۆ له‌خولی عێراقدا یانه‌ی دهۆك میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری چوارده‌هه‌می خولی نایابی عێراق، كاتژمێر چوار و نیوی دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌31ى1ى2023 له‌سه‌ر یاریگای دهۆك، یانه‌ی دهۆك میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات.
 به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یاریه‌ یانه‌ی دهۆك بیست و یه‌ك خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی دێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی قاسم سێزده‌ خالی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی چوارده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت، دهۆك چاوی له‌سێ خالی یاریه‌كه‌، چونكه‌ جیاوازی دهۆك له‌گه‌ڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ته‌نیا حه‌وت خاڵه‌، بۆیه‌ كورانی سلێمان ره‌مه‌زان له‌ هه‌ولی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كان له‌گه‌ڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی و ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر یانه‌كانی پێشه‌وه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی قاسم هه‌وڵ ده‌دات به‌ئه‌نجامێكی باش بگه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ناوچه‌ی دابه‌زین به‌دوور بگرێت.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.