Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:25

بەم نیشانانە جەستەت ئاگادارت دەکاتەوە کە ته‌ندروستیت باش نییه‌

کوردستان TV
100%


مردن بەهۆی‌ وەستانی‌ دڵ یاخود جەڵتە، بۆتە هۆكاری‌ یەكەمی مردن لەجیهانداو توێژینەوەكانیش دەستەوسان نەوەستاون لەبەرامبەر نیشانە دیارەكانی‌ جەڵتە بەر لەوەی‌ بگاتە حاڵەتی‌ مەترسیدار.

بەرلەوەی‌ جەڵتەی‌ دڵ ڕووبدات هەندێك نیشانە دەردەكەون، پێویستە هەموو كەسێك ئاگاداری‌ ئەو نیشانانە بێت نیشانەكانیش بریتین لە:

1. ئازارێكی‌ لەناكاو لەناوەڕاستی‌ سنگ كەمێك بەلای‌ چەپدا كە بۆ ماوەی‌ دوو خولەك یان زیاتر دەخایەنێت.
2. ئازارێك ڕوودەكاتە جەستەت بەتایبەتیش هەردوو دەستەكانت ئازارێكی‌ ماندوكەریان بۆ دورست دەبێت.
3. تەنگەنەفەسبوون یەكێكی‌ ترە لەنیشانەكانی‌ جەڵتە ئەوەیە مرۆڤەكە تەنگە نەفەس دەبێت‌ و ناوچەی‌ سنگی‌ وەك ئەوە وایە فشاری‌ لەسەر بێت.
4. هەستكردن بەماندویەتی ‌‌و ئازاری‌ سەر.
5. لەكۆتاییدا بەبێ ئەوەی‌ هیچ كارێكت كردبێت هەست بەماندوو بونێكی‌ زۆری‌ جەستەت دەكەیت.
ئەگەر هەر یەكێك لەو حاڵەتانەت بەسەر هات بێ دوو دڵی‌ خۆت بگەیەنە لای‌ نزیكترین نەخۆشخانەو پزیشكێكی‌ پسپۆڕ.


ژێده‌ر-  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.