ئهمڕۆ دووشهم شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له شاری بهغدا چاوی كهوت به دكتۆر نهعیم عهبوودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق و كۆبوونهوهیهكیان ئهنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەندین فایلی زانستی و ئەکادیمی کرا و گرینگی هەماهەنگى نێوان زانکۆ پەیمانگاکان و گەیشتن بە ئامانجە زانستی و ئەکادیمییەکان کرا، بە مەبەستى خزمەتکردنى کۆمەڵگە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری پەروەردەیی.
شاندەکەی وهزارهتی خوێندنی باڵای ههرێم سوپاسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقیان کرد بۆ گرنگیدانیان لە برەودان بە ژینگەی کاری هاوبەش لەنێوان زانکۆکان لەپێناو سوود گەیاندن بە تهواوی خەڵکی عێراق.
ههروهها دڵنیایی درا لە پێویستی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لەنێوان زانکۆکان و ڕهخساندنی کەشوهەوایەکی ئەرێنی بۆ کارکردن بۆ گەشەپێدان و وەڵامدانەوەی گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کار.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق راسپاردەی پێکهێنانی لیژنەیەکی وەزاری کرد بۆ رێکخستنی پرۆگرامەکان و هەماهەنگیکردن لەسەر یاسادانانان و زانکۆکان و سیستەمی خوێندن، بەتایبەتی سەبارەت بە رێڕەوی بۆلۆنیا و پێداویستییە زانستی و پەروەردەییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.