Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 13:38

كلاسیكۆیه‌كی تر به‌ڕێوه‌یه‌.. به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید له‌ تیروپشك كه‌وتنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید كه‌وتنه‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر.

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو، ریال مه‌درید و به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌تله‌تیك بیلباو و ئۆساسۆنا، یارییه‌كانیش به‌ یاریی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌درێن.

به‌مه‌ش یاریی یه‌كه‌می كلاسیكۆ له‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ ڕۆژی 1ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌نێو یاریگه‌ی دووه‌می كامپ نوو له‌ رۆژی 5ی مانگی دواتر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ریال سۆسیداد به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام، خۆی گه‌یاندبووه‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌ ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ له‌ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی بردبووه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.