پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه له بنه‌سڵاوه و كه‌سنه‌زان و به‌حركه و داره‌توو و چه‌ند شوێنێكی تری سنووری پارێزگای هه‌ولێر 18 پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.
پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد: لە چوارچێوەى بەردەوامى خزمەتکردنى هاووڵاتییان و گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بۆ سەرجەم ئەو شوێنانەى کە پێویستن، (18) پرۆژەی دیکەى خزمەتگوزاری له سنووری پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ڕاشیگه‌یاند: گوژمه‌ی دروستكردنی پڕۆژه‌كان بریتییه له (872 ملیۆن و 894 هەزار و 750 دینار) و سه‌رجه‌میشیان لەسەر داهاتى 15%ى بەڕیوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به شوێنی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ونه (بنەسڵاوە، كەسنەزان، بەحركە، دارەتوو، قوشتەپە، شەمامك، خەبات، كانی قڕژاڵە، شەقڵاوە و دیبەگە) و هه‌روه‌ها چەند شوێنێكی دیكەی سنووری پارێزگای هەولێر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه 18 پڕۆژه نوێیه‌كه بریتین لە قیڕتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاو و ئاوەڕۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.