فڕۆكه‌یه‌كی توركی له كاتی گه‌شت له ئاسماندا هه‌وره برووسكه لێی ده‌دات و یه‌كێک له بزوێنه‌ره‌كانی له‌كار ده‌كه‌وێت.
فڕۆكه گەشتیارییه توركییه‌كه، له‌و كاته‌ی هه‌وڵی ده‌دا له فرۆكەخانهی شاری ئه‌نتاڵیا بنێشێته‌وه، هه‌وره برووسكه لێی ده‌دات، به‌هۆیه‌وه شڵه‌ژان له‌نێو سه‌رنشینه‌كان ڕوو ده‌دات كه ژماره‌یان (114) كه‌س بوو، هه‌ر هه‌موویان تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كانی فرۆكه‌كه له‌كار كه‌وت، به‌ڵام به سه‌لامه‌تی نیشته‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر-تركیا عاجل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.