Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:33

بانکی ناوەندی عێراق فرۆشگەکانی دۆلاری نەختینەیی زیاد دەکات

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەنراوێكی بڵاو کردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە فرۆشگەکانی دۆلاری نەختینەیی زیاد دەکرێن، بڕیارەکەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: بانکە حکوومییەکانی (ڕافیدەین، ڕەشید، بانکی بازرگانی عێراق TBI)ـمان ڕاسپاردووە بۆ فراوانکردنی فرۆشگەکانی فرۆشتنی دۆلاری نەختێنەیی لە فڕۆکەخانەکانی (بەغدا، بەسڕە، نەجەف، هەولێر و سلێمانی).

ڕاشیگەیاند: هەروەها ڕاسپێردراون کە پێویستە بە ڕۆژ و شەو پێشوازی لە داواکارییەکان بکەن، بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار لێیەوە سوودمەند بێت.

بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە فرۆشتنی دۆلاری نەختینەیی ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە لەڕێگەی سنووری وشکانییەوە گەشت دەکەن، لەو شوێنانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراون، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی مەرجەکانی گەشتکردن وەک (ڤیزا و مۆڵەتی بردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێل بۆ دەرەوەی وڵات.)

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.