Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 19:49

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی "مەترسیدار"ی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر راگەیاند

کوردستان TV
100%


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی "مەترسیدارتر"ی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر کە لە پێنج کەس پێکھاتوون راگه‌یاند.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شممەری ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری عێراق تۆڕێکی "مەترسیدارتر"ی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە توڕەکە لە پێنج تۆمەتبار پێکھاتووە و ھاتووە، دوو لە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان، ھەڵگری رەگەزنامەی وڵاتێکی بیانیین و سێ تۆمەتبارەکەی دیکەیش ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقن.

باسی لەوەش کردووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 34 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەری جۆری (ئافیۆن) کە لەلایەن دەستگیرکراوەکاندا ھەوڵدراوە بە قاچاغ بھێندرێتە ناو عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمەیش لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندبوو کە لە میانی 25 رۆژی یەکەمی ساڵی 2023دا، هەزار و104 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.