Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 22:34

سوودە تەندروستییەكانی چا بزانە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی  چا  ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە .

چەند پسپۆڕێكی فەرەنسی توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو دەریخستوە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سوودەی چا لەكەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرە نەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت ، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی دڵ لای ئەو كەسانەی جگەرە ناكێشن
بەڕێژەی  34% ، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ كەسانی جگەرە كێش تەنها  24% ه .

توێژینەوەكە لەسەر 131  هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان  18 بۆ 95  ساڵیدا بوە ، توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردوە لەبری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و هۆكارێكە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بە پێچەوانەی خواردنەوەی چا كە دەبێتە هۆی دابەزینی فشاری خوێن .


ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی 
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.