Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:50

یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر خولێکی ناوبژیوانی کردەوە

کوردستان TV
100%


 لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی،  خولێکی ناوبژیوانی بە بەشداری فراوانی قوتابیان و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لەلایەن یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر بەڕێوەچوو.
لە خولەکەدا، هەردوو ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (ئازاد عەبدولڕەحمان محەمەد، د. ئارام سەمیر ناجی)، یاسا نێودەڵەتییەکانی باسکەیان کردبووە ناونیشانی خولەکە و چەندین یاسای سەرەکی و گرنگیان لەوبارەیەوە خستە بەرباس و ئەزموون و شارەزاییان لە یاری باسکەدا ڕەنگی دایەوە، هاوکات پڕۆفیشناڵیەتی خولەکە، سەرنجی بەشداربووانی بە لای خۆی دا ڕاکێشابوو.
جگە لەو دوو ناوبژیوانە نێودەڵەتیەش، (د. زمان ساڵح و شۆڕشڤان نامق نانەکەلی) و (ڕزگار مەجید) سەرپەرشتیاری خول و ئەندامی لێژنەی یەکێتی تۆپی باسکەی لقی هەولێر و شارەزا، ڕۆڵی بەرچاویان بینی و  بڕیاریشە لە ماوەی ٣ ڕۆژی خولەکەدا چەندین وانەی گرنگ پێشکەش بکرێت و دواتر بڕوانامەی ڕێزلێنان ببەخشرێته بەشداربووانی خولەکە.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ- شیڤان شێرزاد 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.