Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 15:10

وەزیری دەرەوەی مەغریب گەیشتە عێراق

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، وەزیری دەرەوەی مەغریب، ناسر بوریتە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا .

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی مەغریب، ناسر بوریتە بە سەردانێکی فەرمی یەک رۆژە گەیشتە بەغدا.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاند، ناسر بوریتە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایشی کرد وەزیری دەرەوەی مەغریب باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغدا دەکاتەوە.

پێشتریش ئەحمەد سەحاف رایگەیاندبووە، لە میانی سەردانەکەی بوریتە بۆ بەغدا یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەنێوان عێراق و مەغریب واژوو دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.