Erbil 15°C یەکشەممە 21 نیسان 02:24

هونه‌رمه‌ندی میللی " ئیدریس شكاك" به‌بێ ده‌نگی سه‌رینایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندهه‌ن هه‌رله‌سه‌ره‌تایی ئاوێزانبوونیان به‌دونیایی هونه‌ر به‌ره‌سه‌نایه‌تی ده‌ست پێده‌كه‌ن ، بۆیه‌به‌رهه‌مه‌كانیان به‌نه‌مری ده‌مینێنه‌وه‌، یه‌كێك له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌، كاكه‌ ئیدریسی جوانه‌مه‌رگه‌، ناوی ته‌واوی ئیدریس كانه‌بی موسته‌فایه‌ له‌سالی 1972چاوی پڕحه‌سره‌تی به‌ژیان هه‌ڵێناوه‌، هه‌رله‌زووه‌وه‌حه‌زوخولیایی بۆهونه‌ربه‌تایبه‌تی لاوك وگۆرانی هه‌بوه‌،بۆیه‌ له‌ساڵی 1986ده‌خزێته‌ نێو ئه‌وبواره‌وده‌نگی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه‌،یه‌كه‌م به‌رهه‌می تۆماركراویشی له‌ساڵی 1993بووه‌،له‌سالی 1996دووكاسێتی ترتۆمارده‌كا له‌تۆمارگای عه‌بدوڵڵه‌ برادۆستی پارێزراوه‌.
كاكه‌ شكاكی كۆچكردووزۆربه‌جوانی لاسایی هونه‌رمه‌نده‌كانی پێشخۆی ده‌كرده‌وه‌، عه‌شقی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند "محه‌مه‌دعارف جه‌زراوی وكاوێس ئاغابووه‌، ده‌نگی ئه‌حمه‌د زێباری وسلێمان هه‌ركی پێخۆش بووه‌ولاسایی  گۆرانییه‌كانیانی كردۆته‌وه‌، له‌زۆربه‌ی زۆری ده‌زگاكانی ڕاگه‌ یاندن وفیستیڤاڵه‌ پڕله‌ره‌سه‌نایه‌تیه‌كان به‌ژداری كردوه‌وزۆربه‌ی زۆری  به‌رنامه‌وبه‌رهه‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌نالی ره‌سه‌ن بووه‌،ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ وخاوه‌ن چه‌ندین كه‌سێتی گۆرانی جوانبووه‌ ،هه‌میشه‌ پۆشته‌وپه‌رداغ بووه‌، كه‌سێكی هێمن وڕێك بوه‌ ، زمانی تۆزێك ده‌یگرت ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شداله‌لاوك وگۆرانی بێ عه‌یب بووه‌، له‌وساڵانه‌یی دوایدا،تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ببوو ،زۆربێ هێزولاوازی كردبوو، له‌گه‌ ڵ ئه‌وه‌شدا ووره‌ی به‌رنه‌دابووله‌هونه‌ری دانه‌بڕاندبوو، به‌داخه‌وه‌ له‌25ی1ی2023به‌هۆی نه‌خۆشی ووه‌ستانی كلیه‌كانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری كۆچی دوایكرد، له‌گۆڕستانی كه‌سنه‌زان به‌خاك سپێردرا، هه‌زارسلاوله‌گیانی كاكه‌شكاك وهه‌مووئه‌وانه‌ی خزمه‌تی هونه‌ری ره‌سه‌ن وڕه‌سه‌نایه‌تی ده‌كه‌ن. 
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.