Erbil 9°C ھەینی 31 ئازار 09:24

سیمۆنی: ڕیاڵ مەدرید له‌یاریگای خۆی ته‌واو جیاوازه‌

کوردستان TV
100%


بڕیارە كاتژمێر11ى ئه‌مشه‌و  یاری نێوان ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.
 
سه‌باره‌ت به‌یاری دێربی مه‌درید له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید،ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دیگۆ سیمۆنی سه‌باره‌ت به‌یاری دێبری شاری مه‌درید له‌قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئەم جۆرە یارییە هەمیشە بۆچوون و چاوەڕوانی جیاواز لەخۆدەگرێت سەبارەت بەوەی کە چی رووده‌دات، بەڵام تاکە ڕای ئه‌وه‌یه‌ له‌نێو یاریگا چی ده‌گوزه‌رێ، ئێمه‌ چی ده‌كه‌ین و ئەوان چی دەکەن، بۆیه‌ له‌سه‌رمان پێویسته‌ بزانین چی ڕوودەدات و چی ده‌لێین بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی ڕوودەدات.
 هه‌روه‌ها سیمۆنی وتیشی ڕیاڵ مەدرید له‌یاریگای خۆی ته‌واو جیاوازه‌، ئه‌وان خاوه‌ن تیپێكی به‌هێز و خاوه‌ن ئه‌زموونن، بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ یاریانه‌ گرنگه‌و كۆتایی پێش وه‌خته‌یه‌، ریاڵ مه‌درید خاوه‌ن ڕاهێنه‌رێكی به‌توانایه‌ و وه‌كو خۆم سه‌رسامم به‌تواناكانی.
 له‌وه‌لامی پرسیاری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو یانه‌ نائاساییه‌، دیگۆ سیمۆنی دووپاتیكرده‌وه‌، وشەی نائاسایی هەمیشە بەلای منەوە کەمێک زیادەڕۆیی لێدێت، بەڵام ئەوەی دەتوانم باسی بکەم، پەیوەندیی منە لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی پیشەگەرانەیە و تا ئێستا چانسی نزیکبوونەوەم نەبووە لێی، ڕاهێنه‌رێكی زیرەک و لێهاتووە و پێموایە کەسێکی زۆر باشە.
 شایه‌نی وتنه‌ ئەتلەتیکۆ مەدرید هیواخوازە تۆڵەی دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید بکاتەوە کە دوایین جار لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا هەردوو یانە لە خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و یاریه‌كه‌ به‌سووی ریاڵ مه‌درید ته‌واو بوو.    

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.