Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 19:16

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز و ڤینێكس سه‌نز سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌میانی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رزدووچاری دۆراندن هات  به‌ئه‌نجامی سه‌دو پازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی و سێ خاڵ  له‌گه‌ڵ یانه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز .
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز باشتر ده‌ركه‌وتن و نیوه‌ی یه‌كه‌م تیپی میوان به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو چوار خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز زۆر هه‌ولیاندا بگه‌رێنه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری، به‌ڵام تیپی میوان مكوربوو له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه‌.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌جیاوازی بیست خاڵ و به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو پازده‌ خاڵ یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌واو كرد.   

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مجاره‌یان له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵات، تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌بیست و هه‌شت خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی چارلۆت هۆرنیتس تۆماركرد.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی میواندار باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر یاریه‌كه‌ بسه‌پێنن، نیوه‌ی یه‌كه‌م ڤینێكس سه‌نز به‌ئه‌نجامی په‌نجاو هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان و نمایشێكی جوانیان پێشكه‌شكرد، دواجار یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و هه‌شت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌نه‌وه‌د و هه‌شت خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز ته‌واو بوو.      
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.