خورادنی مره‌بای قه‌یسی سوودیًكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه،له‌م باره‌ییه‌وه ( د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی – پسپۆڕی زانستی خۆراك) له نووسینێكی دا سووده‌كانی خورادنی قه‌یسی مره‌با له پێنج خاڵ كۆده‌كاته‌وه كه‌بریتیتن له:
1. یارمه‌تی زیادكردنی كێش و چاره‌سه‌ركردنی لاوازی و كه‌می كێش ده‌دات به تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئاره‌زووی خواردنیان هه‌یه.
2. یارمه‌تی به‌هێزكردنی ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌بزی ده‌دات.
3. به‌هێزكردنی توانای بینین و به‌هێزكردنی ته‌ندروستی چاو.
4. پێدانی بڕێكی زۆر له وزه به له‌ش به تایبه‌ت له كاتی سه‌رما به خێرایی.
5. یارمه‌تی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته ده‌دات به هۆی بوونی بڕێكی باش له مادده دژه ئۆكسانه‌كان.
هه‌روه‌ها (د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ) ده‌ڵێت: خوارنی مره‌بای قه‌یسی گونجاو نیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خواره‌وه:
1. ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه یا له قۆناغی پێش تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ن.
2. قه‌ڵه‌وی و زۆری كێشیان هه‌یه، هه‌وه‌ها له كاتی ڕێجیمدا.
3. كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان له خانماندا.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.