Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 13:17

هه‌ولێر.. بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پۆندی ئاو لە دارەتوو دانرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.1.24، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی پاراستنی دارەتوو و دەوروبەری لە مەترسی لافاو بە گوژمەى (877 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پۆندێکى ئاو دانرا، کە بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێ دەکرێت و ماوەى تەواوکردنى پڕۆژەکەش (210 ڕۆژە). 
جێگەى باسە، ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەى کە بەنداوێکى بچووکە و ئاوى باران و لافاو کۆدەکاتەوە، بۆ وەرزى گەرما و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە و زیادکردنى ئاوى ژێر زەوى سوودی زۆرى دەبێت و لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری، لە ناوچە جیاجیاکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش، چەندین پۆند بڕیارى دروستکردنیان دراوە بە تایبەت لە سنوورى گوندەکان، لە ئێستاشدا زۆربەى ئەو پڕۆژانەى کە بودجەیان بۆ تەرخان کراوە و کەوتوونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەوانیتریش لە قۆناغى تەندەر و گرێبەستدان بۆ دەستپێکردنیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.