Erbil 15°C چوارشەممە 17 نیسان 22:47

له‌ رۆژی جیهانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن چەند پانێڵێک به‌ڕێوه‌چوو

کوردستان TV
100%


له‌ رۆژی جیهانی په‌روه‌رده‌ و فێرکردن، له‌ شاری سلێمانی لەژێر دروشمی(بەپەروەردە دەرگا کڵۆمدراوەکانی ژیان دەکرێنەوە) چەند پانێڵێک له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك  له‌ (رزگار باهیر عارف، فازیل شه‌وڕۆ،مه‌نسوڕ ته‌یفوری،ژینه‌ عزیز،د.موئمین زه‌ڵمی ،ئارام سدیق )پێشكه‌ش كران.

شایانی باسه‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ 3ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2018  رۆژی 24ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیهانیی په‌روه‌رده‌ و فێركردن دیاریكرد.

جێی باسه‌، ئه‌م ساڵ یه‌كه‌م ساڵه‌ كه‌ ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریان دا له‌م رۆژه‌دا، بایه‌خ بدرێت به‌ گرنگی فێركردنی باش و گشتگیر له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌درێژایی ژیان هه‌لی فێربوونی هه‌بێت و بتوانێ كارامه‌یی پێویست به‌ده‌ستبێنێت بۆ به‌شداریكردنی گشتگیر له‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌شداریكردن له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.

فێركردن رێگه‌ به‌ منداڵان ده‌دات به‌ ئاشتییانه‌ له‌ هه‌ژاری رزگاریان بێت و رێڕه‌وێكی باش بگرنه‌به‌ر به‌ره‌و دواڕۆژێكی گه‌ش. به‌ڵام نزیكه‌ی 265 ملیۆن منداڵ و هه‌رزه‌كار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌لی ئه‌وه‌یان نییه‌ بخوێنن یان خوێندن ته‌واو بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ژاری و ره‌گه‌زپه‌رستی و ململانێی چه‌كداری و بارودۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان و لێكه‌وته‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.

به‌پێی راپۆرتی "چاودێریكردنی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی جیهانیی" بۆ ساڵی 2019، كۆچكردن و كۆچی زۆره‌ملێ كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی فێركردن.
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.