Erbil 10°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:51

ڤیدیۆ؛ گۆرانیبێژ کازم ساهیر به‌ گۆرانییه‌ک پیرۆزبایی له‌  هەڵبژاردەی عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

بڕیاربوو له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی جامی کەنداو 25 له‌ شاری به‌سرا، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی (كازم ساهر) له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئاماده‌ بێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆری شه‌قامی عێراقی لێكه‌وته‌وه‌.

دوای بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ هه‌ڵبژرده‌ی عومماندا لە جامی 25ـی کەنداودا، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی کازم ساهیر، به‌م بەبۆنەیه‌وه‌ لە کۆنسێرتێکی گۆرانی لە وڵاتی سعوودییە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پیرۆزبایی لە عێراقییه‌كان کرد.

هه‌ر له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا، گۆرانییه‌كی به‌ ناوی (هلا بلیلعب توبه‌) له‌گه‌ڵ شاییه‌كی به‌ هاوكاری كۆرسه‌كه‌ی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد.

 

 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.