Erbil 15°C شەممە 24 شوبات 01:47

داهاتی فیلمی ئاڤاتار 2 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

فیلمی ئاڤاتار 2 (ئاڤاتار: ڕێگه‌ی ئاو) كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین فیلمه‌كانی كۆمپانیای واڵت دیزنی داده‌نرێت، داهاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان 2 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند.

جیمیس كامیڕۆن ده‌رهێنه‌ری فیلمی ئاڤاتار 2 پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێویسته‌ داهاتی فیلمه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌ره‌تاكانی نمایشكردنیدا بگاته‌ 2 ملیار دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه‌ خه‌رجییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی.

به‌شی دووه‌می فیلمی ئاڤاتار بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو ده‌ست به‌ نمایشكردنی كرا، دوای تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ له‌سه‌ر نمایشكردنی به‌شی یه‌كه‌می كه‌ سه‌رنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشابوو.

كۆمپانیای دیزنی ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داهاتی فیلمی ئاڤاتار 2 گه‌یشتۆته‌‌ 2 ملیار و 24 ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش فیلمه‌كه‌ هاته‌ ڕیزبه‌ندی شه‌شه‌می ئه‌و فیلمانه‌ی زۆرترین داهاتی له‌ مێژوودا كۆكردۆته‌وه‌.

گۆڤاری هۆڵیوود پێشتر ئاشكرای كردبوو كه‌ تێچووی فیلمی ئاڤاتار 2 بریتی بووه‌ له‌ 350 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تێچووی ڕیكلام و كۆمپانیاكانی فرۆشتنی پلیت له‌ سینه‌ماكان.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.