Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:45

گه‌وره‌ترین بۆق له‌ مێژوودا له‌ ئوسترالیا دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌وڵاتی ئوسترالیا گه‌وره‌ترین بۆق له‌ مێژوو دۆزراییه‌وه‌، كه‌ كێشه‌كه‌ی  2.7 كیلۆ گرامه‌، پێده‌چێت بۆقێكی مێینه‌ بێت.
توێژه‌ران له‌ وڵاتی ئوسترالیا رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ بۆقێكیان له‌ دارستانه‌كانی "كوینزلاند" ی وڵاته‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، كێشی 2.7 كیلۆگرامه‌ درێژییه‌كه‌شی 255 ملیمه‌تره‌.
شایانی باسه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ وڵاتی سوێد، بۆقێك دۆزراییه‌وه‌ ، كه‌ كێشی دوو كیلۆ و 65 گرام بوو ناویشی له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس تۆمار كرا بۆیه‌ چاوه‌ڕی ده‌كرێت ئه‌م بۆقه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات ناوی بچێته‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانییه‌كان. 
ئا- كامران
ژێده‌ر - الاسبوع

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.