Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:28

كتێبی (فه‌رهه‌نگی پێشه‌نگ – ناوی كوڕان و كچان) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی (فه‌رهه‌نگی پێشه‌نگ – ناوی كوڕان و كچان) له‌ ئاماده‌كرنی  محه‌مه‌د ساڵح  پێندرۆیی(جگه‌ر سۆرز) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ پڕه‌ له‌ ناوی خۆش و پڕ ڕامان و فره‌ جۆری كوردی، چ ناوه‌ كۆنه‌كان ، یاخود ناوه‌ تازه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ ته‌نیا موڵكی ده‌ڤه‌رێكی كوردستان نیه‌، به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو كوردستانه‌ و ناوه‌كانیش له‌ هه‌موو شێوه‌زاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی (سۆرانی ) و ( بادینی ).
 بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك گه‌ره‌كی بێت ناوێكی  كوردی بۆ جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی هه‌ڵبژرێت كه‌ خۆش و جوان ومانادار بێت، باده‌ستی بۆ هه‌گبه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ ببات.
 شایانی باسه‌، كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێرچاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.