Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 20:27

كورد پێویسته‌ یه‌كوتاری له‌ به‌غدا هه‌بێت

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، شوان کەلاری ـ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک ڕایگه‌یاند: ڕێككه‌وتنه‌كان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئاماده‌یی باش هه‌یه ، نیازی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، وه‌ك بودجه‌ و مادده‌ی 140 و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان، كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ جێبه‌جێكردنی.

ڕاشیگەیاند: حكوومه‌ته‌كانی رابردووی عێراق ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستووریان پێشێل كردووه‌ وایكردووه‌ كه‌ گومانه‌كان زۆر بن له‌لایه‌ن كورده‌وه‌.

شوان كه‌لاری روونیكرده‌وه‌، له‌ عێراق تێڕوانینێك هه‌یه‌ كه‌ حه‌ز ناكه‌ن هه‌رێمی كوردستان پێشبكه‌وێت، به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ قه‌ده‌ری ئێمه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و عێراقه‌. عێراق تا ئێستا بڕوای به‌ فیدرالیه‌ت نییه‌، بڕوای به‌ دیموكراسیه‌ت نییه‌، تێڕوانینی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم دۆستانه‌ نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ پێویسته‌ كورد وتارێكی یه‌كگرتووی هه‌بێت بۆ به‌غدا، شه‌قامی عێراقی و عه‌ره‌بی تێبگه‌یه‌نیین، پێویسته‌ ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین.

هاوکات سیروان کاکەیی ـ ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و پرسانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هی ئه‌مڕۆ نییه‌، به‌رده‌وام كێشمه‌كێش هه‌بووه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی، یاسای نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه ‌و ماددەی 140ی ده‌ستوور، هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ بۆ عه‌قڵیه‌تێك ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌غدا بوونی هه‌یه‌، كه‌ له‌ به‌غدا تێڕوانینێک هه‌یه‌ هه‌رێم و ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و مه‌ركه‌زیه‌ت ببه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش بچووک بكه‌نه‌وه‌.

به‌ڵام خۆڕاگری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆک بارزانی وایكردووه‌ كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌هێڵن به‌و شێوه‌ تێپه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و بوونی هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.