Erbil 15°C پێنجشەممە 30 ئایار 13:33

له‌ شاری هه‌ولێر كتێبی"رۆڵی بگێڕه‌وه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانی حسام به‌رزنجی دا"بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر، له‌ كۆڕێك كتێبی "رۆڵی بگێڕه‌وه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانی حسام به‌رزنجی دا" له‌ نووسینی (د.حه‌سن یوسف) بڵاوكرایه‌وه‌.
كتێبی"رۆڵی بگێڕه‌وه‌ له‌ ڕۆمانه‌كانی حسام به‌رزنجی دا" ، یه‌كه‌م به‌رهه‌می نابینای كوردستان كه‌ (د.حه‌سن یوسف ) بڕوانامه‌ی دكتۆرای پێ به‌ده‌ستهێناوه‌.
  له‌ كۆڕه‌كه‌دا ،توێژه‌ر (د.حه‌سن یوسف)، تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێه‌كه‌ی كه‌ نامه‌ی دكتۆرایه‌و به‌ سه‌رپه‌رشتی پ.د. نه‌جم ئه‌لوه‌نی له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین ئه‌نجامدراوه‌و پله‌ی (زۆر باشی باڵا)ی به‌ده‌ستهێناوه‌، پاشان ئاماده‌بووان له‌ رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی كرا باسیان له‌ كتێبه‌كه‌ كرد.
شایانی باسه‌ كۆڕه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 4ی ئێواره‌ له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو  به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیران به‌رێوه‌ چوو. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.