Erbil 15°C چوارشەممە 29 ئایار 21:07

كتێبی (كه‌سایه‌تییه‌كانی ڕواندز) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسینی نووسه‌ر " ساڵح محه‌مه‌د ساڵح"،به‌رگی یه‌كه‌می  كتێبی (كه‌سایه‌تییه‌كانی  ڕواندز) چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌. 
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر ساڵح محه‌مه‌د ساڵح به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند"  له‌م كتێبه‌داكه‌  (400) لاپه‌ڕه‌ی مام ناوه‌نده‌، ئاماژه‌م به‌ ژیاننامه‌ی به‌شێك،له‌ كه‌سایه‌تییه‌كانی شاری ڕواندز دراوه‌، كه‌ جێپه‌نجه‌یان له‌ مێژووی شاری ڕواندز و  كوردستان دا هه‌بووه‌".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ساڵح محه‌مه‌د ساڵح ووتی" هه‌وڵمداوه‌ ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ ، له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه‌ بخه‌مه‌ ڕوو له‌ رووی خه‌باتی شۆرشگێر و پیشه‌یان له‌گه‌ڵ ژیانی ئاواره‌ییان و چه‌ندین لایه‌نی تر،بێگومان بۆده‌ستكه‌وتنی زانیاری و ژیاننامه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی كردن به‌بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه‌ زانیارییه‌كانم لێوه‌رگرتوون، وه‌كو خۆی خستوومه‌ته‌ ڕوو ".
له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی  نووسه‌ر ساڵح محه‌مه‌د به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی دا" زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكارم بوون له‌ پێدانی زانیاره‌كان ، هیچ كارێكیش بێ كه‌موو كوڕی نابێت، هیودارم  خزمه‌تێكم به‌ كتێبخانه‌ی كوردی كردبێت". 
شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌م كتێبی نووسه‌ر (ساڵح محه‌مه‌د )-ه‌ كه‌ به‌چاپی گه‌یاندبێت  ، كتێبی یه‌كه‌م له‌ سه‌ر مێژو و بیره‌وه‌ریه‌كانی شاری ڕواندزبووبه‌ناوی " ڕواندز مێژوو بیره‌وه‌ریه‌كان" (564) لاپه‌ڕه‌یه‌ ، كتێبی دووه‌م "مێژوو  ڕۆژژمێری كوردی" (236)لاپه‌ڕه‌،یه‌  وه‌ له‌ ئێستادا كتێبێكی تری  به‌ناوی" گه‌مه‌و یاریه‌كانی جارانی  ڕواندز" كه‌(260) لاپه‌ره‌یه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ نیاز وایه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌ویش چاپ بكرێت.
نووسه‌ر ساڵح محه‌مه‌د ساڵح ،له‌ساڵی 1956 له‌شاری ڕواندز  له‌دایك بووه‌، له‌ساڵی 2004ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌ ، یه‌كه‌م نووسینیشی  له‌ ڕۆژنامه‌ی "زاری كرمانجی " بڵاوكردۆته‌وه‌  له‌ ساته‌وه‌ تائێستا به‌به‌رده‌وامی له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌كان ده‌نووسێت. 
ناوبراو له‌ساڵی 1979 به‌فه‌رمانبه‌ر ده‌مه‌زراوه‌ له‌ساڵی   1986 بۆته‌ به‌رپرسی بنكه‌ی وه‌رزش ولاوانی ڕواندز،له‌ ساڵی 2001 ساڵه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ كتێبخانه‌ی گشتی ڕواندز بۆته‌ به‌ڕێوه‌به‌ر تاساڵی 2019 خانه‌نشین كراوه‌ له‌م كتێبخانه‌ داچه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجام داوه‌ وه‌ك  كردنه‌وه‌ی خوولی جۆارجۆر وكرده‌وه‌ی پیشانگای كتێب و شێوه‌كاری هه‌روه‌هاچه‌ندین كۆڕو سمینارو ساز كردووه‌ ،له‌ ئێستادا زیاتر سه‌رقاڵی نووسین و خوێندنه‌وه‌یه‌. 
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.