Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:16

هونەرمەندی سینەماكار"تەرانە عەلیدۆستی " بەكەفالەت ئازادكرا

کوردستان TV
100%

هونەرمەندی سینەماكاری ئێرانی "تەرانە عەلیدۆستی " ، دوای ئەوەی مانگی رابردوو  بەهۆی پشتگیركردنی لە خۆپیشاندانەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كرا دوێنی بە كەفالەت ئازاد كرا.
لە كاتی ئازاد كردنی هونەرمەند تەرانە عەلیدۆستی ،چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی لەبەردەم زیندانی ئێڤین لە پێشوازی ئەو هونەرمەندا بوون.
هونەرمەند "تەرانە عەلیدۆستی"، یەكێكە لە ئەكتەرە ناودارەكانی ئێران و  لە باشووری كوردستان و جیهانیش بە رۆڵ بینینی سەرەكی لە درامای شەھرزاد ناوبانگی زۆری پەیداكرد.
شایانی باسە خاتوو عەلیدۆستی بەهۆی پشتگیری لە خۆپیشاندانەكانی رۆژ هەڵات و بڵاوكردنەوەی (ژن ،ژیان ،ئازادی) لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران دەستگیر كرابوو.
ئا- كامران
 

سینه‌ما هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.