دوای گه‌ڕان و به‌دواداچوون و نووسین ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندان ( واحید مه‌رجان و مسته‌فا ڕه‌ووف شێخۆ) سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هونه‌رییان له تیپی مۆسیقای
( ده‌رسیم) دا ،به ناوی هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری دێرینی شاری هه‌ولێر ئاشنابووم ، هونه‌رمه‌ند ( جه‌مال هیدایه‌ت) ، تامه‌زرۆبووم كه له‌نزیكه‌وه به‌دیداری شادبم، دوای پرسیار و سۆراخ كردنی بیستم كه ڕۆژانه به‌یانیان له (باخی شار) له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر له‌وێ داده‌نیشێت، یه‌ك دوو جار چوومه شوێنی دیاری كرا‌و جارێك فریای نه‌كه‌وتم ڕۆیشتبوو ، جاری دووه‌م پێیان ڕاگه‌یاندم كه‌باری ته‌ندروستی باش نییه ئه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه نه‌هاتووه، به‌هه‌رحاڵ خۆش به‌ختانه پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (15/12/2022) به‌دیداری شاد بووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده دێرینه‌ی شاره‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره، باری ته‌ندروستی باش نه‌بوو، نیشانه‌كانی پیری له‌سیمایدا به‌دی ده‌كرا جه‌سته‌یه‌كی شه‌كه‌تی ڕۆژگار، به‌ڵام جێی داخه بیره‌وه‌رییه‌كانی زۆر له‌یاد نه‌مابوو، یه‌كێك له‌هاوڕێ كانی به‌ناوی كاك ( شوان) پێی ڕاگه‌یاندم به‌داخه‌وه زۆرباش نابیستێ و زۆر شتی ڕۆژانی ڕابردووی له‌یاد نه‌ماوه،
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژووی مۆسیقا و تیپه مۆسیقیه‌كان له‌باشووری كوردستان بده‌ینه‌وه،خاوه‌نی چه‌ندین تیپی مۆسیقاین له‌شاره‌كانی باشووری كوردستان، هه‌ریه‌كه‌یان له‌نێو گۆڕه‌پانی هونه‌ری مۆسیقا و ئاواز و گۆرانی كوردی دا، ناو و ناوبانگێكی به‌رزو پڕ به‌خششی هونه‌رین، وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و مۆڵه‌تی كاركردنی تیپه مۆسیقیه‌كان :
1/ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌شاری سلێمانی ساڵی (1955) دامه‌زراوه.
2/ تیپی كۆمه‌ڵ و هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی
( 31/12/1969).
3/ تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ، به‌نوسراوی ژماره
( 812) له ( 1/3/1972) مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردن وه‌رده‌گرن.
4/ تیپی مۆسیقای سلێمانی ، به‌نوسراوی ژماره(10297) له (23/5/1973) مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردن وه‌رده‌گرن.
5/ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، به‌نوسراوی ژماره( 713) له ( 23/2/1971) مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردن وه‌رده‌گرن.
6/ تیپی مۆسیقای دهۆك به‌نوسراوی ژماره( 214) له ( 31/5/1979) مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردن وه‌رده‌گرن.
بۆزانیاری زیاتر هه‌ریه‌ك له‌و تیپه مۆسیقیانه به‌رله‌وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردن ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێشتر كار‌و چالاكی هونه‌رییان ئه‌نجامداوه.
یه‌كێك له‌و تیپه مۆسیقیانه ، تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، پێكهاتووه له سێ به‌شی وه‌ك ( مۆسیقا ، شانۆ و شێوه‌كاری) له‌مێژووی شاری هه‌ولێردا تیپی هونه‌ری هه‌ولێر مێژوویه‌كی جوانیان نه‌خشاندووه و كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان جێی ده‌ستخۆشیی و ستایشكردنه،
بۆ زیاتر ناساندن و خوێندنه‌وه بۆ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و هونه‌رمه‌نده ده‌ست و په‌نجه زێڕینه‌كانی ، ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و بناغه‌یه‌ی ئه‌وتیپه مۆسیقییه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنرا، له‌سه‌ر ده‌ست و په‌نجه و هه‌ستی به‌رزی دڵسۆزانه‌ی چه‌ندهونه‌رمه‌ندێك بۆ هونه‌ر و پێشخستنی هونه‌ر له‌شاری هه‌ولێر ، پێویسته لاپه‌ڕه دره‌وشاوه‌كانی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌ڵبده‌ینه‌وه و له تیپی مۆسیقای ( ده‌رسیم) ه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرین و ، بزانین چۆن و له‌كوێ سه‌ره‌تا ئه‌و تیپه ( ده‌رسیم) دامه‌زراو بیرۆكه‌و پێشنیازی كێ بووه؟ و بۆناونراوه تیپی مۆسیقای ( ده‌رسیم) ، بۆبه‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی هونه‌ری هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ( جه‌مال هیدایه‌ت) و له‌هه‌ناوی كه‌سایه‌تی و مێژووی هونه‌ریی هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌توانین بگه‌ین به سه‌ره‌تاكانی درووستبوونی تیپی مۆسیقا له‌شاری هه‌ولێر .
هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( جه‌مال هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵا) له‌ساڵی (1931) له‌گوندی( باداوا) ی شاری هه‌ولێر چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، له‌وانه‌یه بپرسن باداوا گه‌ڕه‌كه یان گوند ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و فراوان نه‌بووه به‌وشێوه‌ی ئێستا، واته ئه‌وكاته باداوا گوند بووه‌و ئێستا یه‌كێكه له‌گه‌ڕه‌كه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر.
له‌هونه‌رمه‌ند و مامۆستا جه‌مال هیدایه‌تم پرسی ، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) ئاماژه‌ت به‌وه داوه كه باپیرت و داپیرت له‌باوكتانه‌وه ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ( ئه‌رمه‌نن) ..؟!
له‌وه‌ڵامدا : وتی به‌ڵێ له‌دوای یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی یه‌وه هاتوونه‌ته هه‌ولێر .
له‌دوای ته‌واوبوونی ئه‌و جه‌نگه ماڵ وێرانكه‌ر وپڕ نه‌هامه‌تییه بۆمرۆڤایه‌تی(یه‌كه‌م جه‌نگی جیهانی) له‌ڕێكه‌وتی ( 24/4/1915) سوپای ده‌وڵه‌تی عوسمانی فه‌رمانی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نییه‌كانی ده‌ركرد، ئه‌و فه‌رمانه زه‌نگێگی مه‌ترسیدار و ڕشتنی خوێنی مرۆڤی بێده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن سوپای عوسمانییه‌وه ته‌نها بۆ گه‌لی ئه‌رمه‌ن نه‌بوو ، به‌ڵكو پڕیشكی ئه‌و قات و قڕیی و ماڵوێرانیی و خوێنڕشتنه گه‌لی كوردیشی گرتۆته‌وه، سوپای عوسمانی و سواره‌ی( حه‌میدیه) به‌شێوازێكی زۆر دڕندانه‌و نامرۆڤانه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان به‌رامبه‌ر گه‌لی ئه‌رمه‌ن ئه‌نجامداوه ، ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌رمه‌ن به‌جۆرێك په‌رته‌وازه‌بوون تالێواری توانه‌وه و سڕینه‌وه هاتن.
خۆش به‌ختانه له‌و سه‌رده‌مه دژوار و لێوان‌لێو له‌نه‌هامه‌تی و چاره‌ڕه‌شیه بۆ هه‌ردوو نه‌ته‌وه ( كورد و ئه‌رمه‌ن) له‌ناو گه‌لی كوردی ژیان دۆست و دڵئاوه‌دان وخاوه‌ن ویژدان وڕه‌وشتی به‌رزی كورده‌واری، تاوئه‌وجێیه‌ی كه‌ژیانی خۆشیان كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه به‌هانای گه‌لی ئه‌رمه‌نی زوڵملێكراوه هاتوون و ده‌رگای ماڵیان بۆ خستوونه‌ته سه‌رپشت و داڵده‌یان دان و ژیانیان پاراستوون.
باپیر‌و داپیره‌ی هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌ترسی گیانی خۆیان و ڕاكردن له‌ده‌ست ئه‌و سوپا خوێن ڕێژه‌ی سوپای عوسمانی، له‌شاری هه‌ولێر ده‌گیرسێنه‌وه‌و ، له‌ماڵ و دیوه‌خانه‌كه‌ی كه‌سایه‌تی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی شاری هه‌ولێر ( مه‌لافه‌ندی 1863_ 31/12/1942) داڵده‌ده‌رێن.
مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د نوسیویه‌تی ( داپیری هونه‌رمه‌ند له‌ماڵی مه‌لافه‌ندی ده‌بێته ( كابان) ی ئه‌و ماڵه گه‌وره‌یه، مه‌لافه‌ندی زۆر حه‌زی له چێشت و خواردنه‌كانی ده‌ستی ئه‌و ژنه بووه، بۆیه داوای لێكردووه ، ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌ستاوی به‌تامی ببێته موسڵمان و به‌به‌رده‌وامی له‌لایان وه‌ك ( كابان) بمێنێته‌وه ، هه‌رواش بووه) (1) .
هونه‌رمه‌ند وه‌ك هه‌رمنداڵێكی ئاسایی له‌ته‌مه‌نی دیاریكراودا خراوه‌ته به‌رخوێندن، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی ( ئه‌ربیل ئولا) بووه، قۆناغی ناوه‌ندیشی هه‌رله‌شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه،
له‌مامۆستا جه‌مال هیدایه‌تم پرسی ، به‌ڕێزتان له‌ساڵی (1952) چونه‌ته به‌غدا و له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ، خولی دووه‌می په‌یمانگا وه‌رگیراون، بۆ په‌یمانگاتان هه‌ڵبژارد؟
له‌وه‌ڵامدا وتی : حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی زۆرم هه‌بوو بۆ گۆرانی و مۆسیقا، چونكه كاتێك قوتابی سه‌ره‌تایی بووم له‌ئه‌ربیل ئولا، له‌ڕێی وانه‌ی سرووده‌وه مامۆستاكانمان فێریان ده‌كردین ، به‌تایبه‌ت ئه‌وسروودانه‌ی ئه‌و كاته له‌گۆڕه‌پانی قوتابخانه ده‌مانخوێند،هه‌روه‌ها شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك ده‌نگخۆش، مه‌ولود خوێن و قورعان خوێن و مه‌مامبێژ هه‌بوون ، ده‌نگی ئه‌مانه كاریگه‌رییان له‌سه‌رم هه‌بوو به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و مه‌قامزان ( شه‌هابه‌ی هه‌ولێری) ( ناوی ئه‌م هونه‌رمه‌ند شه‌هابه‌دین كوڕی حوسه‌ینی موهاجیره، ناسراو به ئه‌حمه‌د شه‌به‌كی كوڕ میر سه‌لیم ئاغای شه‌مزینه،خه‌ڵكی ناوچه‌ی هه‌كارییه و له‌عه‌شیره‌تی شكاكه، ساڵی (1891) له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رای قه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌دایكبووه،له‌ڕێكه‌وتی (3/2/1939) كۆچی دوایی كردووه) (2) .
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌نگی خۆشی شه‌هابه‌و ئه‌و سروود و گۆرانیانه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی دا بووه، ئه‌وه‌ش هۆكارێك بووه كه ڕووبكاته شاری به‌غدا و ، له‌گه‌ڵ هاوڕێی ( سوڵتان عه‌بدوڵلا مه‌ردان) له‌به‌شی مۆسیقا له‌سه‌ر ئامێری ( عوود) له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانی هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌وحی خه‌مماش و حاجی عه‌ره‌فه) به‌قوتابی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
دوای سێ ساڵ خوێندنی مۆسیقا له‌په‌یمانگا بڕوانامه له‌سه‌ر ئامێری (عوود) به‌ده‌ست دێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشاری هه‌ولێر،
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌ڕێكه‌وتی ( 3/10/1956) به‌مامۆستای وانه‌ی سروود و مۆسیقا له‌هه‌ردوو قوتابخانه‌ی ( ئه‌ربیل ئولا و ئیبن مسته‌وفی ) داده‌مه‌زرێت ،
هونه‌رمه‌ند له‌وقوتابخانه‌یه‌ی فێری ئه‌لف و بێی كوردی بوو و قۆناغی سه‌ره‌تایی ( ئه‌ربیل ئولا) ته‌واوكرد، دوای چه‌ندین ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان قوتابخانه و به‌زانستی مۆسیقا و ژه‌نینی ئامێری عوود سرووده‌كانی ( ئه‌ی ڕه‌قیب ، ئه‌ی كوردینه ، كوردستان جێگای به‌چكه شێرانه، به‌خێربێیته‌وه نه‌ورۆز و ده‌نكه گه‌نم ) به‌منداڵانی شاره‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت ، مامۆستایه‌كی ده‌ست و په‌نجه شیرین و كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌بووه له‌نێو قوتابی و مامۆستا هاوڕێكانی ، به‌ژه‌نینی ئامێره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌رده‌وام دڵ و ده‌روونی هاوڕێ مامۆستاكانی خۆشكردووه، ماوه‌ی چه‌ندساڵێك له‌و دووقوتابخانه‌یه ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یی و هونه‌رییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و پاشان ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ قوتابخانه‌ی خالیدیه، له‌وێش به‌هه‌مان گوڕ‌و تینه‌وه هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ریی و ئامێری عووده‌كه‌ی له‌خزمه‌تی فێركردنی قوتابیاندا ده‌بێت، تا ساڵی خوێندنی (1959 بۆ 1960) له‌ڕێی هه‌ردوو مامۆستا ( نه‌شئه‌ت محه‌مه‌د سه‌فوه‌ت و عیزه‌دین فه‌یزی) سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌بوون، له‌گه‌ڕان به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا، توانا‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت یان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، دوای ده‌ستخۆشیی و ستایش ڕه‌وانه‌ی ( چالاكی هونه‌ری) ده‌كه‌ن تا له‌وێ زیاتر په‌ره به‌تواناهونه‌رییه‌كه‌ی بدات،
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت ده‌ڵێت ( كاتێك چوومه چالاكی هونه‌ری ، سه‌ره‌تا مامۆستا ( نه‌جم وادی ) و دوای ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( فوئاد ئه‌حمه‌د 1932_ 17/8/2004 ) سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وێ بوون،دوای ماوه‌یه‌ك مامۆستا ( مسته‌فا شه‌عبان) ئه‌وكاته به‌ڕێوه‌به‌ری ( په‌یمانگای مامۆستایان ) بوو له‌شاری هه‌ولێر ، داوای لێكردم بچم له په‌یمانگا وانه‌ی مۆسیقا و سروود بڵێمه‌وه) (3).
هونه‌رمه‌ند له‌په‌یمانگای مامۆستایانی هه‌ولێر ، وانه‌ی مۆسیقا ده‌ڵێته‌وه پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا وه‌ریگرتبوو ، له‌په‌یمانگا چه‌ند قوتابییه‌كی به‌هره‌مه‌ند به‌دی ده‌كات ، كه‌ئه‌وانه خاوه‌نی ووزه‌یه‌كی باش و توانایه‌كی هونه‌رین، هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت جیا له‌ژینگه‌ی وانه وتنه‌وه‌ی له چالاكی هونه‌ری و په‌یمانگای مامۆستایان ،بیر له‌وه ده‌كاته‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ناوشاری هه‌ولێر تیپێكی مۆسیقا نییه تا بتوانن كاروچالاكی هونه‌ری ئه‌نجام بده‌ن ، به‌ڵام چه‌ند مۆسیقاژه‌نێك هه‌بوون وه‌ك تاك ، ئه‌وانیش ژه‌نینی ئامێره‌كانیان له‌سه‌ر نۆته‌و زانستی مۆسیقا نه‌بووه...!
له‌په‌یمانگای مامۆستایان هونه‌رمه‌ند چه‌ند قوتابییه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات و كه پێكه‌وه كاری هونه‌ری بكه‌ن و وانه‌ی مۆسیقایان پێبڵێته‌وه و پرۆڤه پێكه‌وه بكه‌ن، قوتابیه‌كانیش بریتی بوون له ( واحید مه‌رجان 1942_ 9/2/2016) ، چه‌تۆ حه‌سه‌ن ، شه‌مسه‌دین عومه‌ر ، مونعیم مه‌زهه‌ر ، نوره‌دین ئیبراهیم و عه‌دنان ئه‌حمه‌د) ، مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی ڕۆژانه تاكتێكی دره‌نگ پرۆڤه‌یان له‌ته‌كدا ده‌كات و زیاتر ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانیان ڕادێنێ.
چۆنیه‌تی دروستبوونی تیپی مۆسیقای ده‌رسیم له‌شاری هه‌ولێر...؟!
پرسیارم له‌مامۆستا جه‌مال كردسه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی یه‌كه‌م تیپی مۆسیقا له‌شاری هه‌ولێر، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و تیپه له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، بۆناوتان نا ( ده‌رسیم) ؟
هونه‌رمه‌ند و مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ،به‌ده‌نگێكی كزه‌وه به‌داخه‌وه ته‌مه‌ن و یاده‌وه‌رییه‌كانی زوڵمیان لێده‌كرد، سه‌ره‌تا وتی داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌م به‌پێی پێویست نه‌بێ چونكه زۆر شتم له‌یاد نه‌ماوه ، ساڵی (1957) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند( قادر دیلان 1928_ 18/3/1999) هاتن بۆشاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ كاره‌ساتی لافاوه‌كه‌ی سلێمانی ،
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه بده‌م به‌و هاتنه‌ی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بۆ شاری ( هه‌ولێر و كۆیه) بۆ چ مه‌به‌ستێك بووه؟!
له ڕێكه‌وتی (18/10/1957) كاتێك به‌هۆی لافاوه‌و شاری سلێمانی دووچاری زیانێكی گیانی و ماڵی ده‌بێت، (تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و لافاوه زیان به‌خشه ، تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌ڕێگه‌ی نمایشی شانۆ و گۆرانییه‌وه له ڕێكه‌وتی ( 13/11/1957) له‌شاری هه‌ولێر به‌هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ( ڕه‌شۆڵ1912_ 14/7/1974) ، (حه‌مه ساڵه‌ح دیلان1927_ 28/10/1990) ، (عوسمان سابونچی 1931_ 16/6/1971) ،( تایه‌ر تۆفیق 1922_ 20/10/1987) ،( سێوه1891_ 9/12/1963) ،( باكووری5/11/1928_2/11/2022) و ( حه‌یده‌ر به‌قاڵ 1915_4/12/1979) ئاهه‌نگ سازده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ زیان لێكه‌وتوانی لافاوه‌كه ، ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی له‌هه‌ولێر (3) ئاهه‌نگیان پێشكه‌ش به‌جه‌ماوه‌ری ئه‌وه شاره كردووه، ڕۆژی یه‌كه‌م بۆ قوتابیان ، ڕۆژی دووه‌م بۆ لێپرسراوانی حكومه‌ت و پیاو ماقوڵ و ناسراوه‌كان ، ڕۆژی سێیه‌م ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان ) (4).
ئه‌و گه‌شته هونه‌رییه‌ی تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بۆشاری هه‌ولێر و سازدانی ئه‌و سێ ئاهه‌نگه ، بیرۆكه‌ی تیپێكی مۆسیقا له هزری مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت گه‌ڵاڵه و له‌خه‌می دروستكردنی تیپێكی مۆسیقا له شاره‌كه‌یدا ده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند به‌وشێوه‌یه باس له‌ڕۆژگاره‌و بیرۆكه‌ی دروستكردنی تیپی مۆسیقای ده‌رسیم ده‌كات...
( ئه‌وكاته له‌هه‌موو شاری هه‌ولێر تیپێكی مۆسیقا نه‌بوو، به‌ڵێ له‌هه‌ولێر موزیكژه‌ن هه‌بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ( كۆك_ دۆزان) بكه‌ن، مه‌به‌ستم هه‌ر موزیكژه‌نه ژێكانی ئامێره‌كه‌ی به‌هه‌وه‌سی خۆی توند و شل ده‌كرد، بۆیه كاتێك پێكه‌وه موزیكیان ده‌ژه‌ند، هه‌ر ئامێره‌ی له‌ئاوازێك ده‌یژه‌ند و شتێكی ناسازی لێ ده‌رده‌چوو، منیش پشت به‌ستن به‌و زانیارییه‌ی له‌په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا( خولی دووه‌م) فێری بووبووم، فێرم كردن كه ده‌بێت هه‌موومان یه‌ك ده‌نگ هه‌ڵبژێرین، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی (1957) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی به‌سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( قادر دیلان 1928_18/3/1999) هاتن بۆهه‌ولێر ، له‌ڕێی ئاهه‌نگێڕانه‌وه كۆمه‌ك بۆلێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی كۆبكه‌نه‌وه، منیش بیرم كرده‌وه له‌هه‌ولێر تیپێكی موزیكی وه‌ك تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی دامه‌زرێنم ، بۆیه په‌یوه‌ندیم به‌موزیكژه‌نانی به‌هره‌مه‌ند ( واحید مه‌رجان ، مونعیم مه‌زهه‌ر ، نوره‌دین ئیبراهیم ، شه‌مسه‌دین عومه‌ر ، زیادین قه‌ساب ، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، چه‌تۆ حه‌سه‌ن،( مسته‌فا ڕه‌ئووف 1942_25/8/2014) ، عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم و جه‌مال حه‌ده‌ده‌مین) ه‌وه كرد،ناوی تیپه‌كه‌شمان ناو نا ( ده‌رسیم) كه‌ناوی شارێكی تێكۆشه‌ری باكووری كوردستانه) (5).
تیپی مۆسیقا به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت وئه‌و هونه‌رمه‌ندانه داده‌مه‌زرێت و ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كار و چالاكی هونه‌ریی ، یه‌كه‌م ئاهه‌نگی تیپی مۆسیقای ناوبراو به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی ساڵی (1958) بووه له‌هۆڵی ( گه‌ل) و له‌و ئاهه‌نگه‌دا ناوی تیپه‌كه‌یان ناوناوه ( تیپی مۆسیقای ده‌رسیم) .
له‌ساڵی (1959) یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری ( شه‌قڵاوه) كۆنگره ده‌به‌ستن، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه‌وه، تیپی مۆسیقای ده‌رسیم له‌ڕێكه‌وتی ( 10/9/1959) له‌شه‌قڵاوه ئاهه‌نگێك بۆ مامۆستایانی به‌شداربووی كۆنگره سازده‌كه‌ن، به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی ئه‌وسه‌رده‌مه ( تایه‌ر تۆفیق، (ڕه‌سوڵ گه‌ردی 1922_ 17/10/1994) ، حه‌یده‌ر به‌قاڵ ، (فوئاد ئه‌حمه‌د 1932_ 17/8/2004) ،( باكووری ) ، (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی 1933_ 20/6/2022) ،( قادر مه‌ردان 1938_ 7/6/2014) ، (جه‌بار ئه‌حمه‌د) و (عه‌بدوڵڵا دڵسۆز 1936_ 7/5/2004) .ئه‌و ئاهه‌نگه یه‌كێك ده‌بێت له‌دیارترین ئاهه‌نگ و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی مۆسیقای ده‌رسیم و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌ناسرێن.
ئاشكرایه هه‌رتیپێكی مۆسیقا له‌باشووری كوردستان دامه‌زرابێت، بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك تێكۆشاون وچالاكی هونه‌رییان ئه‌نجام داوه به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌بووبێ، دوای چه‌ند ساڵێك به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی دڵسۆزانه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی دیاری تیپه‌كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی فه‌رمی دراوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كیشیان بۆ تیپه‌كه نه‌بووه تا پرۆڤه‌ی تێدا بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌تیپی مۆسیقای ده‌رسیم و ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ی ئه‌نجامیان داوه به‌بێ مۆڵه‌ت و نه‌بوونی شوێنێكی جێگیر تا پرۆڤه‌و كاره هونه‌رییه‌كانیان تێدا ئه‌نجام بده‌ن، هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( جه‌مال هیدایه‌ت ) ده‌ڵێت ( نزیكه‌ی (10) ساڵ ئه‌و تیپه له‌كاری هونه‌ریدا به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام مۆڵه‌تی كاركردنی به‌فه‌رمی نه‌بوو..! ئه‌و كارانه‌یشمان بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌دا، كاركردنمان به‌هه‌ستێكی هونه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه بوون، دوای ئاهه‌نگه‌كان پێمانییان بگوتایه ده‌ستان خۆش یاخود ئاهه‌نگێكی سه‌ركه‌وتووتان گێڕا، ئه‌وه ئه‌و قسانه گه‌وره‌ترین مه‌دالیا بوون بۆمان و له‌بیرمان نه‌ده‌كردن، ئێمه وه‌ك تیپی ده‌رسیم ، باره‌گاو شوێنێكمان نه‌بوو پرۆڤه‌ی خۆمانی تێدا بكه‌ین ، ئه‌وه‌بوو له یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان له‌لای پارێزگای هه‌ولێری كۆن هۆتێلێك هه‌بوو باره‌گای یه‌كیه‌تی قوتابیانی كوردستان بوو، له‌وهۆتێله‌دا ژوورێكیان پێداین، دواتر له‌لایه‌ن دایره‌ی ( ئه‌من) پرسییان و داوای مۆڵه‌تیان لێكردین ، گوتمان نه‌خێر مۆڵه‌تمان نییه ، گوتیان جا كه‌وایه تا مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن نابێ جارێكی دی كۆببنه‌وه، كێ ده‌ڵێ ئێوه ناحه‌زی ده‌وڵه‌ت نین و به‌دزییه‌وه كۆبوونه‌وه ناكه‌ن؟ ) (6).
تیپی مۆسیقای ده‌رسیم به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه هونه‌رییه‌كانیان له شاری هه‌ولێر ، به‌ێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان هه‌بێت، تا دوای به‌یاننامه مێژوویه‌كه‌ی (11ی ئاداری ساڵی 1970) بارودۆخێكی دیكه له‌وڵات دێته ئاراوه، ده‌رفه‌تی له‌بارتر بۆ كاركردن ده‌ڕه‌خسێ ، هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند( سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ڕێی ( عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی) پارێزگاری ئه‌وكاتی شاری هه‌ولێر كه مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌ربگرن بۆ تیپه‌كه‌یان ، دوای هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندبوون ، ڕێنماییه یاساییه‌كانی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، به‌نوسراوی سینه‌مای شانۆی به‌غداد، ژماره( 713) له ( 23/2/1971) مۆڵه‌تی فه‌رمی بۆ ( تیپی هونه‌ری هه‌ولێر) وه‌رگیرێت.
ژماره‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان (20) هونه‌رمه‌ند بوون و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر ( 3) هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی بڕوانامه‌ی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا بوون، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت یه‌كه‌م كارێك كه‌پێویست بوو بیكه‌ن ، دابینكردنی شوێنێك وه‌ك باره‌گا بۆ تیپ، له‌به‌رامبه‌ر گۆڕه‌پانی ( كۆتری ئاشتی) له‌وێ شوێنێك به‌كرێ ده‌گرن و ده‌بێته شوێنی سه‌ره‌كی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر، ڕۆژبه‌ڕۆژ هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆ و موزیك ڕووده‌كه‌نه باره‌گای تیپ و خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌ندامی تیپه‌كه، دواتر به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سینه‌ماو شانۆی به‌غداد و نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی بۆ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه وه‌ك ده‌سته‌ی كارگێڕی تیپ ده‌ست به‌كارده‌بن( جه‌مال هیدایه‌ت ، سوڵتان عه‌بدوڵڵا ، ته‌حسین ته‌ها ، سابیر عه‌بدولڕه‌حمان ، مونعیم مه‌زهه‌ر ، كه‌مال حه‌مه‌ده‌مین، عه‌دنان ئه‌حمه‌د) .
دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، ده‌سته‌كه بڕیاردی دابه‌شكردنی كاره‌كانی ئه‌ندامانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ده‌دات به‌وشێوه‌یه :
( جه‌مال هیدایه‌ت ، سه‌رۆكی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ) ، ( سوڵتان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی تیپ) ،( عه‌دنان ئه‌حمه‌د ، ژمێریاری تیپ) ، ( چه‌تۆحه‌سه‌ن یاریده‌ده‌ری ژمێریار ) ، ( مه‌زهه‌ر مونعیم ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌شی مۆسیقا ) ، ( سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌شی شانۆ) ، ( سابیر عه‌بدولڕه‌حمان ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی تیپ).
به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی به‌شی مۆسیقا، ژه‌نیاره‌كانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر بریتی بوون له‌هونه‌رمه‌ندان ( مونعیم مه‌زهه‌ر، واحیدمه‌رجان ، جه‌وده‌ت شاكر ، زیائه‌دین نوری قه‌ساب ، قادر عه‌زیز، فازیل میكائیل، سیروان سه‌ید ئه‌حمه‌د، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ژه‌نیاری ئامێری كه‌مانچه ( ڤیۆلۆن) بوون، مسته‌فا ڕه‌ئووف شێخۆ ئامێری (عوود) ،سه‌ردار ئه‌حمه‌د ، ئامێری ( شمشاڵ _ نای) ، نه‌شئه‌ت حه‌مید ئامێری ( شمشاڵی قامیش) ، چه‌تۆ حه‌سه‌ن ئامێری ( ئۆكۆردیۆن) ، عه‌دنان ئه‌حمه‌د ، ئامێری( ته‌پڵی شه‌ربه) ، نوره‌دین ته‌قی ، ئامێری ( بانگۆز و ده‌ف) ،
تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ده‌ست ده‌كات به چالاكی هونه‌ریی ، له‌ڕێی ده‌نگی به‌سۆزی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ( تایه‌ر تۆفیق ، ڕه‌سوڵ گه‌ردی ، حه‌یده‌ربه‌قاڵ، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی ، قادر مه‌ردان ، ته‌حسین ته‌ها ، فوئادئه‌حمه‌د، یه‌حیا مه‌رجان، عه‌بدوڵڵا دڵسۆز و جه‌بارئه‌حمه‌د ) به‌شداری هه‌موو بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌مێكیش بۆ ته‌له‌فزیۆنی له ( كه‌ركوك و موسڵ) تۆمارده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت سه‌باره‌ت به‌و به‌رهه‌مانه بۆ ته‌له‌فزیۆن ده‌ڵێت ( ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌ی بۆ ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك و موسڵ له‌ساڵی (1971) تۆماركرد، له‌وانه گۆرانی ( كه‌ویار ، گوتنی هیتۆ غه‌فور و نیگارمحه‌مه‌د) ، گۆرانی( شلكه ته‌نكه، گوتنی سه‌لاح نه‌جمه‌دین) ، گۆرانی( غه‌زالێ بلێ غه‌زالێ ، گوتنی ساڵح برێخت) ، گۆرانی( له‌ملان و له‌ولانت كه‌م و ئامۆزاگیان ، گوتنی كۆرس ) پارچه مۆسیقای ( سۆزان، ئاوازی سه‌ردارئه‌حمه‌د) ، هونه‌رمه‌ند ( سابیر عه‌بدولڕه‌حمان) یش به ( مه‌نه‌لۆج) به‌شداری ده‌كرد) ( 7) .
تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، وه‌ك تیپێكی دیاری كوردستان ، له‌رێكه‌وتی (25/2/1974) به‌شداری میهره‌جانی یه‌كه‌می مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی له‌هۆڵی ( خولد) له‌شاری به‌غدا ده‌كات،
سه‌رده‌می زێڕینی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر تا به‌هاری ساڵی (1974) ده‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ڕێكه‌وته‌دا به‌هۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی عێراقی ، نائارامی بارودۆخ له‌شاره‌كان و چوونه شاخی زۆرینه‌ی دانیشتوانی شاره‌كان، هونه‌رمه‌ندانیش به‌شێكی دانه‌بڕاوی كێشه‌ی ئازادی و ڕزگاری كوردستانن و ، زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ته‌واوی شاره‌كانی كوردستانه‌وه ڕووده‌كه‌نه شاخ و ده‌بنه پێشمه‌رگه‌و، له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا تیپێكی مۆسیقا ، به‌ناوی تیپی مۆسیقای شۆڕش دروست ده‌كه‌ن و زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان له‌ناو ئه‌و تیپه‌دا خزمه‌ت به‌هونه‌ری به‌رگری نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هونه‌رمه‌ندانی تیپی هونه‌ری هه‌ولێریش زۆرینه‌یان په‌یوه‌ندی به‌شۆرشی گه‌له‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن و كاروچالاكییه هونه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ڕاده‌وه‌ستێ و ، قۆناغی دووه‌م له‌ساڵی (1976) به‌دواوه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ست و په‌نجه زێڕینی وه‌ك ( ڕزگار خۆشناو و جان تۆماس و ڕه‌نجبه‌ر خۆشناو و شه‌ریف جه‌رجیس و جه‌وده‌ت شاكر و ،،،،،تاد ) به‌گوڕو تینێكی نوێی هونه‌رییانه ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت ، ماوه‌ی (20) ساڵ وه‌ك سه‌رۆكی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و ، هه‌روه‌ها وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ( عوود) له‌هه‌موو ئاهه‌نگ و بۆنه‌و فیستڤاڵه‌كاندا به‌شداری كردووه، وه نزیكه‌ی ماوه‌ی (20) ساڵ به‌رێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بووه و ، به‌شداری خولی مۆسیقا و هه‌موو چالاكییه هونه‌رییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری هه‌ولێری كردووه. هه‌وره‌ها وانه‌بێژی وانه‌ی هونه‌ر بووه له خانه‌ی مامۆستایانی كچان ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان لقی هه‌ولێر بووه له‌ساڵی (1975) ،
له‌ساڵی ( 1982 تا 1991) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق بووه.
ساڵی (1997) هونه‌رمه‌ند ده‌بێته سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئۆركێسترای كوردستان ( 8).
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت دوای ساڵانێك خزمه‌ت به هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان له‌ساڵی(1985) خانه‌شین ده‌كرێت ،
دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی (1991) و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان ، له‌به‌ر توانا و لێهاتوویی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی (1996) بڕیار له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ده‌دات به‌پله‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی ( سروود و مۆسیقا) ی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ، له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ی (8) ساڵ ده‌مێنێته‌وه و دواتر له‌ساڵی (2004) خانه‌نشین ده‌كرێته‌وه .
له‌دیداره‌كه‌م له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی مۆسیقاژه‌ن ( جه‌مال هیدایه‌ت) پرسیاری ئه‌وه‌م لێ‌كرد ،هه‌ست و خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌و مێژووه هونه‌رییه‌ی له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده پێشكه‌شتان كردووه چییه؟
له‌وه‌ڵامدا وتی : زۆر خۆشحاڵ و شادمانم كه من توانیبێتم خزمه‌تێكم به هونه‌ری وڵاته‌كه‌م و شاره‌كه‌م كردبێ، هونه‌ر بۆ من زۆر به‌نرخ و خۆشه‌ویسته ، له‌سه‌ره‌تاوه به‌و ڕۆحیه‌ته له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌هونه‌ر كارمان كرد، ئێستاش بۆ من جێێ خۆشحاڵییه كه به‌هونه‌رمه‌ندێكی دێرینی شاره‌كه‌م ده‌ناسرێم و ڕێزم لێده‌گرن، له‌كاتی گفتۆگۆكه‌ماندا ، هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما و وه‌رزشوانی دێرینی شاری هه‌ولێر ( خه‌لیل یابه) له‌ته‌نیشتمانه‌وه بوو ، هاته نێوباسه‌كه‌مانه‌وه‌و پێی ڕاگه‌یاندم : ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت بدوێم ، ئه‌م كه‌سایه‌تیه دووجار پیرۆزه ، یه‌كه‌م وه‌ك مامۆستا له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن، دووه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ند ، ده‌توانم بڵێم جه‌مال هیدایه‌ت پێشه‌نگی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی یه له‌شاری هه‌ولێر ، مامۆستا سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی به‌هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی له‌تیپی مۆسیقای ده‌رسیمه‌وه ده‌ستیپێكرد و گه‌شه‌ی به‌هونه‌ره‌كه‌ی دا‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و به‌هره‌مه‌ندی دڵسۆزی ئه‌م شاره‌ی له‌تیپی ده‌رسیمدا كۆكرده‌وه له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌هونه‌ر ، له‌هه‌موو مه‌راسیم و بۆنه‌كاندا له‌م شاره‌و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام درابێت مامۆستا جه‌مال و هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی ئاماده‌ییان هه‌بووه ،نه‌ك له‌پێناو خۆده‌رخستن و وه‌رگرتنی پاداشت ، نه‌خێر له‌پێناو سه‌رخستن و پێشخستنی هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی ، ئه‌م پیاوه خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی جوان و ڕه‌وشت به‌رز و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆشه‌ویستی هه‌موو شاری هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ندانه و هه‌موو ڕێز له‌مێژووه‌كه‌ی ده‌گرن، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌هه‌ردوو بواره‌كه‌ی په‌روه‌رده‌و هونه‌ردا مامۆستا جه‌مال كه‌سێك بوو له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنی كارگێڕییه‌وه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو ) .
هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت له‌ماوه‌ی ژیانیدا (2) جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و ، خاوه‌نی چوار منداڵه ( سێ كچ و كوڕێك) ،
هونه‌رمه‌ند ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته (91) ساڵ و ڕۆژانه به‌یانیان تا نیوه‌ڕۆ له‌چایخانه‌ی شار ( شوێنی خانه‌نشینان) له‌گه‌ڵ هاوڕێ دێرینه‌كانی به‌قسه‌و گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان له‌پیره هه‌ولێری پایته‌ختدا ده‌گێڕنه‌وه به‌نۆشكردنی چا و قاوه ، په‌روه‌ردگار ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌نداری به‌هونه‌رمه‌ند و مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت ببه‌خشێت و پێی ده‌ڵێین سوپاس و ستایش بۆ مێژووی جوانت .
جه‌مالی ده‌لاك 21/12/2022 هه‌ولێر .
سه‌رچاوه :
(1و 3 و5 و6) گۆڤاری چلاواز ، چاوپێكه‌وتن ( جه‌مال هیدایه‌ت) دیمانه : وریا ئه‌حمه‌د ، ژماره ( 20) كانوونی یه‌كه‌می 2007، لاپه‌ڕه (35).
(2) یادی شه‌هابه‌ی هه‌ولێری ، نووسینی (جه‌لال خدر) گۆڤاری ( ڕامان ) ژماره (64) له (5/10/2001) ، لاپه‌ڕه(156).
(4) كتێبی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه له (1957 _ 2008) نوسینی باكووری ، لاپه‌ڕه ( 61) .
(7) تیپی مۆسیقای هه‌ولێر و ته‌مه‌نێك له‌ڕه‌سه‌نایه‌تی، ڕۆژنامه‌ی ( ئاسۆی مۆسیقا) پاشكۆیه‌كی تایبه‌ته به‌یادی (28) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای هه‌ولێر ، ژماره‌ی تایبه‌ت ، پێنج شه‌ممه (19/2/2009) .
(8) كتێبی ئینسكلۆپیدیای هه‌ولێر ( كتێبی 7) ( هونه‌ر و بێۆگرافیای هونه‌رمه‌ندان) لاپه‌ڕه ( 3084).
وه‌ك هه‌میشه سوپاس و پێزانینم بۆ هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تیه ئازیزه‌كان كه هاوكارو یارمه‌تیده‌رم ده‌بن له‌پێدانی زانیاریی ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندان، ئه‌مجاره‌ش سوپاس و پێزانینم بۆ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) ، ( خه‌لیل یابه و جیهانبه‌خش كۆیی) ( ج،د).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.