Erbil 16°C دووشەممە 04 تشرینی دووەم 22:53

پێنجه‌مین كتێبی نووسه‌ر "ئه‌حمه‌د كامه‌ران" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

پێنجه‌مین كتێبی نووسه‌ر "ئه‌حمه‌د كامه‌ران" به‌ناوی (نێرگز) ، كه‌ چه‌ند كورته‌ چیرۆكێك له‌ خۆده‌گرێت  بڵاوكرایه‌وه‌.
نووسه‌ر "ئه‌حمه‌د كامه‌ران" له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" پێشتر چوار كتێبم له‌ ژێر ناوه‌كانی (رۆژێكم له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی كچێك كه‌ كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك له‌ خۆده‌گرێت 2020، په‌پووله‌ باڵشكاوه‌كان رۆمان 2020 ،نامه‌ی كچێكی مردوو رۆمان 2021 ، جه‌نگ  له‌گه‌ڵ مه‌رگ و ژیاندا چیرۆك 2022) " بڵاوكردۆته‌وه‌.
له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا نووسه‌ر ئه‌حمه‌د كامه‌ران ووتی" له‌ ئێستادا دوا به‌رهه‌مم به‌ناوی (نێرگز) بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌هۆی نه‌بوونی پاڵپشتی داریی ناتوانم به‌ شێوه‌ی كاغه‌ز چاپ و بڵاوبكه‌مه‌وه‌".
شایانی باسه‌" ئه‌حمه‌د كامه‌ران" وه‌كو نووسه‌رێك  به‌به‌رده‌وامی له‌ گۆڤار و رۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كان وتار ولێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌نووسێت. 
 ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.