لە كەناراوەكانی قەزای ئایڤاڵك سەربە پارێزگای باڵكئەسیر باكووری رۆژئاوای توركیا، 24 كۆچبەر كە بە نیازبوون بەشێوەیەكی نایاسایی بچنە دەرەوەی توركیا، دەستگیركران.
بەپێی ئەو زانیارییەی كە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی هێزەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیا بڵاوكراوەتەوە، لەسەر زانیارییەك لەبارەی بوونی بەلەمێكی پلاستیكی كە كۆچبەرانی هەڵگرتووە، تیمەكانی سەربە فەرماندەییەكە رەوانەی ناوچەكە كران.
دوای گەیشتنیان بە ناوچەكە، تیمەكان سەرنشینانی بەلەمەكەیان گەیاندەوە وشكانی و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی كۆچی باڵكئەسیریان كردن بەمەبەستی رێكارییەكانی ناردنەوەیان.
هێزە ئەمنییەكانی توركیا 24 كۆچبەریان لە كەناراوەكانی پارێزگای باڵكئەسیر دەستگیركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.