سه‌رۆكی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد كه ساڵی 2023 بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له ڕووی ئابوورییه‌وه ساڵێكی قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
كریستالینا گۆرگیڤا سه‌رۆكی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند: ساڵی 2023 ساڵێكی قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت بۆ زۆربه‌ی ئابووری وڵاتانی جیهان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا زۆربه‌ی جووله سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و چین كێشه‌ی لاوازییان هه‌یه.
گۆرگیڤا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی بۆ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: به دڵنیاییه‌وه ساڵی 2023 بۆ ته‌واوی وڵاتان سه‌ختتر ده‌بێت به به‌راود به ساڵی 2022.
سه‌رۆكی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا سێ لایه‌نه ئابوورییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی جیهان كه بریتین له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و چین، ئه‌وان خۆیان كێشه‌ی ئابووریی ئاڵۆزیان هه‌یه و گه‌شه‌ی ئابوورییان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاواز و سست بووه، بۆیه كێشه ئابوورییه‌كانی ئه‌وانیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری ته‌واوی جیهان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.