Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 22:43

دوو بنکەی تەندروستی لە هەولێر دروستدەکرێن

کوردستان TV
100%


گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و دروستکردنی بنکە و نەخۆشخانە بەمەبەستی دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی خۆڕایی بۆ نەخۆشان، یەکێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەو چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بنکەی تەندروستی لە گەڕەکەکانی سێبەردان و فەرمانبەرانی هەولێر دروست دەکات، کە سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بەخۆرایی و بێبەرانبەر دەبن.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەبارەت بە گوژمەی تەرخانکراوی پرۆژەکان، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: گوژمەی دروستکردنی بنکە تەندروستییەکان، ملیارێک و 319 ملیۆن و 940 هەزار دینارە و لەماوەی 380 ڕۆژدا تەواو دەکرێن.

ڕووبەری بنکەی تەندروستیی فەرمانبەران، 5000 مەترە و پێکدێت لە هۆڵی چارەسەرکردن، ژووری تیشک، تاقیگە و دەرمانخانە، هەروەها ڕووبەری بنکەی تەندروستیی سێبەردان چوار هەزار و 237 مەترە و لە هۆڵی چارەسەرکردن، ژووری تیشک، تاقیگە، دەرمانخانە پێکدێت.

کارزان نیعمەت، بەڕێوەبەری ئەندازەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لەبارەی پێکهاتەی بنکەکانەوە، بە پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند:هەردوو بنکەکە لە جۆری (B)ـین و بەشێکی زۆری پێداویستییە پزیشکییەکانیان تێدا بەردەست دەبن.

ئەم دوو بنکە تەندروستییە سوودی بۆ نزیکەی 200 هەزار کەسی دانیشتووی گەرەکەکانی فەرمانبەران و سێبەردان دەبێت و لۆدی سەر نەخۆشخانەکانی ناوچەکەش کەمدەکاتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.