Erbil 15°C یەکشەممە 21 نیسان 01:43

ئه‌كته‌رێكی ناوداری بۆڵیود كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

ئه‌كته‌رێ ناوداری بۆڵیود " تونیشا شارما"، له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵی له‌ شوێنی وێنه‌گرتن خۆی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.
هونه‌رمه‌ندی هیندی " تونیشا شارما"،سه‌ره‌تا وه‌كو پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌ ده‌ركه‌وت ،هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ وه‌كو ئه‌كته‌ری ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردوه‌،به‌ڵام به‌هۆی توانستی زۆری له‌ بواری نواندن، هه‌ر زوو له‌ بواری هونه‌ری سینه‌ماش له‌سه‌ر ئاستی جیهان  ناسرا،ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌،له‌و كاته‌ی  به‌شداری فیلیمێكی سینه‌مایی كردبوو، به‌شێكی زۆری كاره‌كانی ته‌واو كردبوو چه‌ند دیمه‌نی كوتی مابوو، به‌ڵام له‌ رێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.
هونه‌رمه‌ندی هیندی "تونیشا شارما" ،له‌ مومبای له‌دایكبووه‌  له‌ ساڵی 2015 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلم و درامادا كردووه‌، له‌ ئێستادا پۆلیس ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سینه‌ما كوم

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.