له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی شا‌رلۆت هۆرنێتس سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سه‌دوسیی و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوسیی خاڵ له تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی میوانداری برده‌وه.
له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له ڕكابه‌ریه‌كی به‌هێزی یه‌كتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان، تا له كۆتاییدا، شا‌رلۆت هۆرنێتس به جیاوازی ته‌نها چوار خاڵ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی به سوودی خۆی ته‌واوكرد كه ئه‌مه‌ش نۆیه‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان پاول جاماین ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی شا‌رلۆت بینی و بیست وچوار خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، هه‌ردوو هاوكاره‌كه‌شی تێری ڕۆزیێرو لامیلۆ بۆل هه‌ریه‌كه‌و بیستوسێ خاڵی دیكه‌یان بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا.
له‌و لاشه‌وه لیبرۆن جیمس ئه‌ستێره‌ی لێكه‌رز سیی و چوار خاڵی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و نۆزده‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند .
له یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی ئه‌تلانتا هۆكس به سه‌دوسیی خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوپێنج خاڵ له تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، دیترۆیت به شه‌ستوسێ خاڵ به‌رامبه‌ر به شه‌ست خاڵ له‌پێش میوانداره‌كه‌ی بوو، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ئه‌تلانتا ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به جیاوازی بیستوپێنج خاڵ به سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تلانتا هۆكس حه‌ڤده‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه، هه‌ردوو یاریزان ترای یۆنگ و دیجوێنتی مورای هه‌ریه‌كه‌و بیست و شه‌ش خاڵیان بۆ ئه‌تلانتا هۆكس تۆماركرد، له به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان بۆیان بۆگدانۆڤیچ بیستوسێ خاڵی دیكه‌ی بۆ دیترۆیت به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شی درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و پێنجه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و بیستوحه‌وته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.