Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:52

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ)

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ـی 12ـی 2022 بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ) پیرۆزبایی لە کریستیانەکان دەکات.

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووە کە "جەخت لەسەر هەمەڕەنگی و فرە پێکهاتەیی کۆمەڵگای کوردستانی دەکەینەوە."

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (س.خ):-

 پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە ئارامی و ئاسوودەیی بەسەربەرن و مایەی خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ هەموولایەک.

 لەو دەرفەتەدا دووبارە جەخت لەسەر هەمەڕەنگی و فرە پێکهاتەیی کۆمەڵگای کوردستانی دەکەینەوە و داواکارین لە هەموو لایەک هەوڵ بدەن بۆ  بەهێزترکردنی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین، بە هیوای جەژنێکی بەختەوەر.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

24ـی 12ـی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.