دوای كەمتر لە حەفتاو دوو كاتژمێر له دۆڕانی نازناوی مۆندیالی قهتهر لە لایەن هەلبژاردەی فەرەنسا، كلیان مباپێ ئەستێرەی هەلبژاردەكهو یانەی پاریس سانجێرمان هەمووانی شۆك كرد، كاتێك پەیوەندی بە راهێنانەكانی یانەكهی كردەوە.
لەمبارەوە تیپەكەی پایتەختی فهڕهنسا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاویكردەوە كه مباپێ گەیشتە بارەگای سەرەكی پی ئێس جی و شانبەشانی هاوڕێكانی مەشقی كردووە، پاریس سانجێرمان بە دروشمی بەخێربێتەوە مباپێ پێشوازی لەم ئەستێرەی یانەكەی كرد.
مباپێ كە هاوكات ساڵیادی بیست و چوار سالەی لەدایك بوونی بوو، توانی لە جامی جیهانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ بووە گۆڵكاری پاڵهوانێتیهكه، ئامادەكاریەكانی پاریس سانجێرمان بۆ یاری بیستوهەشتی ئهم مانگهیه كه لە گهڕی شازدەی لیگاوەن ڕووبەرووی یانەی ستراسبۆرگ دەبێتەوە.
كلیان مباپێ هەمووانی شۆك كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.