Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 00:11

ڤیدیۆ .. بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك پێش ئەوەی قوتابیان بڕۆنەوە ماڵەوە لێیان دەدات

کوردستان TV
100%

لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەك بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك لە پارێزگای ئەنبار لە قوتابیان دەدات، پێش ئەوەی بەرەو ماڵەكانیان بڕۆنەوە.
بەگوێرەی ڤیدیۆكە، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەك لە پارێزگای ئەنبار ،پێش كۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی لە قوتابیانی قوتابخانەكە دەدات، ئەمەش خەڵكی ئەو پارێزگایەی توڕە كردووە.
هەروەها ژمارەیەك لە پسپۆڕان داوای بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو دەكەن كە لەم ماوەیەی دواییدا دووبارە بووەتەوە، ئەم ڕەفتارە-ش بە "نەزانی و دواكەوتوویی" لە قەڵەم دەدەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.