Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 02:19

ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند "میكائیل" به‌ سروودێك هانی خۆپیشانده‌ران ده‌دات

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "میكائیل" له‌ رێگه‌ی سروودێك  به‌ناوی "بانگه‌واز" ،هانی جه‌ماوه‌ر ده‌دات به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ن. 
 سروودی "بانگه‌واز"  ،تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن  ئه‌حمه‌د بازگه‌ره‌ نووسراوه‌،  ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند میكائیل دانراوه‌، میكس و ماسته‌رینگ و ئه‌ره‌ینجی له‌لایه‌ن شادمێهر نامۆ كراوه‌..
شایانی باسه‌ هه‌رله‌ سه‌ره‌تایی ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له‌ رێگه‌ی پێشكه‌ش كردنی هونه‌ركه‌یانه‌وه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران نیشان داوه‌.
ئا- كامران     

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.