Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:49

سەرۆکی ئەڵمانیا خەڵاتێکی گرنگ دەبەخشێتە نووسەرێکی کورد

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا لە ڕێکەوتی 21ـی 12ـی 2022 ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی دەبەخشێتە نووسەرێكی کورد.

ئاهەنگێکی شایستە و تایبەت ساز دەکرێت، بۆ بەخشینی ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی بە د. فریاد فازڵ عومەر.

خەڵاتەکە لەلایەن ئۆلڕیکەگۆت ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی بەرلین بۆ زانست بە نوێنەرایەتی سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا پێشکەشی د. فریاد فازڵ عومەر دەکرێت.

کاتژمێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 21ـی 12ـی 2022 لە ئاهەنگێکی شایستە و تایبەتدا لە زانکۆی ئازاد لە بەرلین خەڵاتەکەی پێشکەش دەکرێت.

د. فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتیووتی خوێندنی کوردییە لە بەرلین، هەروەها نووسەری زنجیرە کتێبێکە لەسەر کورد بە زمانی ئەڵمانی لە نوێترین بەرهەمیشیدا مەم و زینی وەرگێڕاوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی.

کولتوور و هونه‌ر ئەدەب هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.