Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 17:09

وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکینکى دهۆک ڕادەگەێنێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکینکى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 12 پۆستی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕاگەیاندووە کە پۆستەکان ئەمانەن:-

هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان

هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆ کاروبارێن زانستی و خواندنا بلند

هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى

راگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى

راگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال

راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک

بەڕیوەبەری گشتى سەنتەری توێژینەوە

هەر لە ڕاگەیەنراوەکە مەرجەکان بۆ پۆستى هاریکارێ سەرۆک زانکۆ و ڕاگرێ کۆلێژ و بەڕێوەبەرى گشتى سێنتەرى توێژینەوەی خستووەتەڕوو:-

1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

مەرجەکان بۆ  پۆستى  ڕاگرێ  پەیمانگەها:

1. بڕوانامەکەى لە ماستەر کەمتر نەبێت.

2. ناونیشانى زانستى لە مامۆستا کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئەو پۆستانە چەند تێبینییەکیشی خستووەتەڕوو:-

• ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.

• زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

• پێشکەشکار پێویستە: (سى ڤى) ، (پوختەى ڕاژە) ، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) ، (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان) ، (وێنەیەک لە کارتى نیشتمانى یاخود ڕەگەزنامە) پێشکەش بکات.

• دوا کات بۆ پێشکەشکردنى داواکارییەکە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (24ـی 12ـی 2022) لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە (https://forms.gle/XepNFZ11bWLusrpx7) دەبێت.

• پێشکەشکار پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.