ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له وڵاتی یۆنان كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر واز سووكایه‌تی و ئیستفزازكردن نه‌هێنن به فڕۆكه ئه‌سینا مووشه‌كباران ده‌كه‌ن.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: یۆنان له فڕۆكه جه‌نگی و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێمه ده‌ترسێت.
گوتیشی: ده‌پرسن كه ئایا فڕۆكه‌كانمان ئه‌سینا تۆپباران ده‌كه‌ن؟ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له ئیستفزازكردن نه‌وه‌ستن، ئه‌وا ئێمه ده‌ستیان لێ ناپارێزین، توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م كاره دوودڵ نابێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ئێمه خۆمان مووشه‌كه‌كانی خۆمان به‌رهه‌م ده‌هێنین، ئه‌مه شتێكه كه ترسی لای یۆنان دروستكردووه، به‌تایبه‌ت كه باسی مووشه‌كی تیفۆن ده‌كرێت، یۆنان ترسی لێ ده‌نیشێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت ئه‌سینا بۆردومان و خاپوور بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.