Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:07

وەزارەتی کارەبا: بە کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد کرا

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، بە کەمکردنەوەی بڕی کارەبا لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادی کردووە.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، لەبارەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕایگەیاند: ئێستا ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بووەتە 3 هەزار و 600 مێگاواتە و 200 مێگاوات بۆ تۆڕی گشتیی کارەبا زیادبووە.

ڕاشیگەیاند: بەگشتیی لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت و ئەمساڵیش لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە،  هەزار و 500 مێگاوات خواست لەسەر کارەبا زیادبووە.

سەبارەت بە تێکڕای پێدانی کارەبا بە هاوبەشان، ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا تێکڕای پێدانی کاژمێرەکانی کارەبا 14 کاتژمێرە، بۆ نموونە لە گەرمیان 17 کاتژمێر کارەبا، لە سلێمانی 10 کاتژمێر، لە دهۆک 14 و لە هەولێر 12 کاتژمێر، کەواتە دەتوانین بڵێین کە بە تێکڕای پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا، 14 کاتژمێرە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، باسی لە هۆکاری کەمکردنەوەی بڕی پێدانی ئەمپێری کارەبا لە 40 ئەمپێرەوە بۆ 30 ئەمپێر کرد کە ئەمانەن و گوتی، چارەسەرکردنی ئۆڤەرلۆد، پاراستنی گۆڕەڕەکانی کارەبا لە سووتان و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان ھۆکارەکانی کەمکردنەوەی ئەمپێرەکانی کارەبا بوون.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر بڕی کارەبای هاووڵاتییان لە 40 ئەمپێرەوە نەکرابایە بە 30 ئەمپێر، دەتوانرا ڕۆژانە 12 کاتژمێر بە تێکرای کارەبا بە هاووڵاتییان بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەو بڕیارەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە بەرزبووەتەوە بۆ 14 کاتژمێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.