كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
ده‌نگ و جه‌سته دوو توخمی سه‌ره‌كی ئه‌كته‌ره‌ن له نواندنی شانۆ و سینمادا، ده‌توانین بڵێین ته‌واوكه‌ری یه‌كته‌رین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر رۆڵه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رجه‌سته بكات، به تایبه‌تی له شانۆدا ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌توو هه‌موو توانسته‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌كته‌ره‌كانی تر جیاوازتر بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر له رێگه‌ی ده‌نگ وجه‌سته‌وه ده‌بێت چه‌مكی جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆ له هه‌موو جۆره‌كانی شانۆگه‌ری جێگیر نییه به‌ڵكو له‌پێشڤه‌چوون و گۆرنكاری دایه له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی یاساكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ژیانه وه به‌پێی ئه‌و روداوانه‌ی له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن، ئه‌كته‌ری شانۆ كاتێ كرداره‌كان له چوارچێوه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كه دیار ده‌كات و داهێنان ده‌كات به‌پێی كرداره جه‌سته‌یی و ده‌رونی به‌م شێوه‌یه كه‌سایه‌تیه درامییه‌كان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به جوڵه‌و ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ون.
دوای بێده‌نگییه‌كی زۆر ، له جوڵه‌ی شانۆیی له شاری هه‌ولێر،له رۆژانی 12- 18-11-2022 حه‌فته‌مین فێستێڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ،له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆَشنبیری هونه‌ر- هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ سازكرا، سه‌ره‌تای فیستێڤاڵ به وتاری كردنه‌وه‌ی فێستێڤاڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فێستێڤال هونه‌رمه‌ند "هیوا سوعاد" ده‌ستیپێكرد ، پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان "ئومێد خۆشناو" پارێزگای هه‌ولێر و" د.سالار عوسمان" بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان پێشكه‌ش كران ،له كۆتایی وتاره‌كان دا په‌یامی به‌رێز "تۆبیاس بیانكۆنی" سه‌رۆكی ئینستیتویه‌تی جیهانی شانۆ پێشكه‌ش كرا، ئه‌نجا رێز له شانۆكاری پێشه‌نگی كورد (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) نراو خه‌ڵاتی ئاڵتوونی پێشكه‌ش كرا.
له فێستێڤاڵه‌دا (15) نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش كران ، كه چه‌ندین گروپی شانۆیی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌شداربوون وه‌كو (میسر، ئێران ، عومان ،تونس،روسیا، ئۆكرانیا،ئوردن،عێراق) له هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه) به‌شدار بوون، له میانی به‌رێوه‌چوونی فێستێڤاڵدا رێز له شانۆكاری پێشه‌نگی كورد (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) نرا له‌گه‌ڵ به‌رێوه چوونی چه‌ندین كۆڕی ره‌خنه‌یی و ته‌وه‌ری هزری ، له‌لایه‌ن چه‌نیدین شانۆكارانی كورد و عه‌ره‌ب .
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌كانی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر، ده‌رھێنه‌ر، سینۆگرافیا و باشترین نمایش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
باشترین ئه‌كته‌ری كچ درا به "ره‌یحانه ره‌زی" له شانۆگه‌ری "مانسته‌ر" له وڵاتی ئێران.
باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ درابه " محه‌مد شوقی " له شانۆگه‌ری "روبه" له وڵاتی تونس.
باشترین سینۆگرافیا ده‌رابه "شیراز " له شانۆگه‌ری "شه‌وگار گۆرانی خۆی ئه‌ڵێت" هه‌ولێر، كوردسان.
باشترین ده‌رهێنان درا به "ڕاڤیار نه‌وزاد و هێدی ئیسماعیل" له شانۆگه‌ری " سروودێك بۆ ئێكاروس" هه‌ڵبجه ،كوردستان
باشترین نمایش درابه "ئه‌لبێرت كامۆس" له شانۆگه‌ری "كالیگۆلا" له وڵاتی ئۆكرانیا.
بێگومان من ئه‌وه باش ده‌زانم ، لیژنه‌ی دادوه‌ری و بینه‌رانی شانۆی له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن و بینینی شانۆگه‌ره‌یان ،ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندیان به بارودۆخی ده‌روه‌ی نمایشه‌كه‌كان دا نییه،ئاخۆ تپیپه شانۆییه‌كه تووشی چ گرفتێك بۆته‌وه یان تووشی هه‌ركێشه‌یه‌ك ده‌بێته‌وه له كاتی نمایشكردن دا ، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌كته‌ره‌یش ، چونكه كه‌شێكی گونجاو به تایبه‌تی باری ده‌روونی پێش نمایش بۆ ئه‌كته‌ر زۆر گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌ی به جوانی به‌رجه‌سته بكات، به‌ڵام من كاتێ ده‌بینم ئه‌كته‌رێك له‌و رۆژه‌ی باوكی كۆچی دواییكرد بێت له هه‌مان رۆژ دا بێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ رۆڵ بگیرێت وسه‌ركه‌وتووش بێت ،ئه‌وه له‌لای من زۆرگرنگه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر رۆڵێكی به‌زمه‌ساتیش ببینێ ، من (ئه‌ژی حه‌مه‌نوری )م له شانۆگه‌ری "شالیرو جادوگه‌رانی ماكبێس" له سه‌رته‌خته‌ی شانۆ وه‌كو ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كه‌ی (به‌هلول) داوای لێده‌كات پێده‌كه‌نێت به‌ڵی بۆ چه‌ندین جاریش پێده‌كه‌نێت بێ ئه‌وه‌ی كۆچكردنی باوكی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نواندنه‌كه‌ی بكات ،من پرسیار ده‌كه‌م چ ئه‌كته‌رێك ده‌توانێت ئازیزترین كه‌سی كۆچی دوایی بكات له هه‌مان رۆژ بێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ رۆڵی كاركته‌رێكی كۆمیدی ببینێت و پێبكه‌نێت "ئه‌ژی حه‌مه نوری" هونه‌رمه‌ند له‌پێناو خۆشه‌ویستی بۆشانۆ له‌پێناو رێزگرتن له هاورێكانی له ستاڤی شانۆگه‌ری (شالیرو جادوگه‌رانی ماكبێس) ئه‌و قوربانییه‌یدا ئه‌و بۆنمایشه‌كه ئێواره‌كه‌ی له شاری سلێمانییه‌وه گه‌یشته شاری هه‌ولێر ،دوای نمایشه‌كه‌شی به‌شه‌و گه‌رایه‌وه شاری سلێمانی.
بۆیه ده‌ڵێم هونه‌رمه‌ند "ئه‌ژی حه‌مه نوری" باشترین ئه‌كته‌ری كوڕه، له‌حه‌فته‌مین فێستێڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆ ،له باوه‌ڕه‌م كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ریشی له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه، به‌ده‌ستی هێناوه، لێره‌وه له‌و كاته‌ی ده‌ست خۆشی له ته‌واوی به‌شداربووانی فێستێڤال ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی بۆ ستاڤی شانۆگه‌ری (شالیر و جادووگارانی ماكبێس) رێز و خۆشه‌ویستی بێ پایانم ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ند "ئه‌ژی حه‌مه نوری" ده‌كه‌م به‌هیوای به‌رهه‌می باشتر و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازم دوور بێت له هه‌موو ناخۆشییه‌ك.
له‌لای من (ئه‌ژی حه‌مه نوری) باشترین ئه‌كته‌ری فێستێڤاڵی شانۆی هه‌ولێر بوو
کاتی خوێندنەوە
2 خولەك
(593 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.