Erbil 10°C پێنجشەممە 02 شوبات 12:51

هونه‌رمه‌ندانی شاری کۆیە به‌سه‌ر كرانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە یاوەری هونەرمەندان عارەب عوسمان، سەید ئەحمەد ڕواندزی بەڕێوەبەری هونەرەکانی موزیک سەردانی شاری کۆیەیان کرد، لەوێشەوە بە یاوەری بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری کۆیە و شاندێک لە هونەرمەندانی کۆیە هەر یەک لە هونەرمەندانی دێرین و ڕەسەن، (گوشاد کەمال، ئیبراهیم سابیر، وریا قادر) یان بە سەرکردەوە.

له‌م سه‌ردانه‌دا وێڕای پرسین لە ژیان و تەندروستی و گوزەرانیان، پەیامی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری پێڕاگەیاندن و ئامادەیی هەموو هاریکاریەکیان دەربڕی بۆیان تا بە تەندروستییەکی باشتر لە جاران بگەڕێنەوە ناو ئازیزان و ناوەندی هونەری و خانەوادەکەیان.

لە کۆتایی سەردانەکاندا، سەردانی مەزارگەی شاعیری ناوداری کورد سامی عەوداڵ و هونەرمەند و ڕاگەیاندنکار (قادر بەشدار)ی یان کرد.

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.