Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:46

بە تۆمەتی ساغكردنەوەی پارە تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕی (100 دۆلار)ی ساختەی لەدەستدا گیراوە
کوردستان TV
100%

لەناو بازاڕی شاری هەولێر، تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیر كرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 4-12-2022  بڵاویكردۆتەوە كە بەشی پۆلیسی شارەوانی، لەناو بازاڕی شاری هەولێر، تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەبیان بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیر كرد.
پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕی (100 دۆلار)ی ساختەی لەدەستدا گیراوەو ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی نەهێشتنی ساختەكاری كرا، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەری بگیرێتە بەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.