Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:20

هاوسەری یاریزانانی ئەڵمانیا بەرپرسن لە ماڵئاوایی هەڵبژاردەكەیان لە مۆندیال

کوردستان TV
100%


ڕۆژنامەی "بیڵد" كە بە شێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە، ڕۆژی هەینی سەبارەت بە دەرچوونی ئەو تیپەی كە 4 جار پێشتر جامی بەدەستهێناوە نووسیویەتی: كێشەی ژن و هاوڕێ كچەكانی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی چییە؟ بۆچی خۆشی و دڵخۆشی لە ئامادەبوونیان لەگەڵ یاریزانەكاندا نییە؟.
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: با ژن و هاوڕێ كچەكانی یاریزانانی ئینگلتەرا وەربگرین، ئەو دڵخۆشییەی كە لە كاتی سەفەركردندا بۆ پاڵپشتیكردنی یاریزانەكان لە پاڵەوانێتییە گەورەكاندا زاڵیان دەكات، دەبینرێت، لەكاتێكدا ژنە ئەڵمانییەكان وا دەركەوتن وەك ئەوەی بێزار بن و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانەكان بێزار بن كەمتر دڵخۆش بوو، و ئەمەش لە یاریگادا دەركەوت.
"بیڵد" لە كۆتایی پەیامێكی تونددا بۆ ژن و هاوڕێ كچەكانی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەشڵێت: دڵخۆش بن كە لەگەڵ "كوێرەكان" كە سوكایەتییان بە وڵات كردووە بۆ ماڵەوە سەفەر دەكەن ، ئەمەش دەبێت دەستبەجێ بوەستێت و هەڵبژاردەی نیشتمانی بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی.
ئەڵمانیا ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2022 كرد، دوای ئەوەی ژاپۆن بە ئەنجامی 2-1 لە ئیسپانیا بردەوە، بردنەوەكەشی بەرامبەر كۆستاریكا بە ئەنجامی 4-2 شەفاعەتی بۆ نەكرد، چونكە بە خاڵ لەگەڵ ئیسپانیا یەكسان بوو، بەڵام دووەمیان بە جیاوازی گۆڵ جارێكی دیكە سەركەوتنی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوای یەكسانبوون لەگەڵ ئیسپانیا و پێش ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ كۆستاریكا ژن و هاوڕێ كچەكانی یاریزانەكانی بەكارهێنا، بەڵام ئەوە شەفاعەتی نەدا بۆ ئەوەی ئەڵمانییەكان بگەنە قۆناغی شانزە.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.