Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 08:02

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە کە پابەندبن بە بڕیاری کەمکردنی ڕێژەی 20%ـی نرخی سەر کارتەکانیان.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند: دەبێت نرخی کارتی ئینتەرنێت بەپێی بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی وەزیران بە ڕێژەی 20% کەم بکرێتەوە.

ڕاشیگەیاند:داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و بریکارەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئەگەری پابەند نەبوون بە بڕیارەکە هۆشداریشی داوە کە سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.