Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:52

له‌ هه‌ولێر به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ 8 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێڵ 8 كه‌س بریندار بوون، ئاشكراشی كرد كه‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی بێ ئاگایی یه‌كێك له‌ شوفێره‌كان ڕوویداوه‌.

فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی لەسەر ڕێگای (هەولێر - گەزنە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و چووه‌ سایدی بەرامبەر.

بڵاویشی كرده‌وه‌: دوای چوونی بۆ سایدی به‌رامبه‌ر، ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی کێشاوه‌ بە ئۆتۆمبێلێكی کیای بارهەڵگری بچووک کە بەرەو ناوشار دەهات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئەنجامی ڕووداوەکە و بە هۆی زەبری پیاکێشانەکە، 8 کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ بوون زامداربوون، هه‌روه‌ها زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.

گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر داوای له‌ شوفێران كرد كه‌ لێخوڕینەکانیان بە ئاگاییەوە بێت بۆ ئەوەی ئەگەر شەقامەکان خراپیش بێت، بتوانن بە تەندروست مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ڕێگایەکە بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.