Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:44

ئیسپانیا كەشتی جەنگیی بۆ هێزی دەریایی سعوودیە دروست دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی سعوودیە و دەستەی گشتیی پێشەسازیی سەربازیی ئەو وڵاتە یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان لەگەڵ كۆمپانیای (Navantia)ی ئیسپانیا واژوو كرد بۆ دروستكردنی كەشتی جەنگیی بۆ هێزی دەریایی سعوودیە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە یاداشتنامەكە، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی تواناكانی هێزی دەریایی سعوودیە و پتەوتركردنی ئاسایشیی دەریایی لە ناوچەكە و پاراستنی بەرژەوەندییە گرنگ و ستراتیجییەكان، هەروەها پاڵپشتیكردن لە ئامانجە ستراتیجی، ئۆپەراسیۆن و تەكتیكییەكانی وەزارەتی بەرگریی سعوودیە، واژووكراوە.
راشیگەیاندووە كە لەچوارچێوەی یاداشتنامەكەدا، كۆمپانیای (Navantia)ی ئیسپانیا 100 لەسەدی دروستكردنی كەشتی دەریایی، هەروەها تەواوكاریی سیستەمی شەڕكردن و چاككردنەوەی گەشتییەكان لەئەستۆ دەگرێت.
باسی لەوەشكردووە كە یاداشتنامەكە تیشك دەخاتە سەر گواستنەوەی سیستەمی شەڕ بۆناو كەشتییە نوێیەكان، دیزایین و ئەندازیاریی پەرەپێدان بە پڕۆگرام و تاقیكردنەوەی سیستەمەكە، هەروەها پاڵپشتیكردنی لۆجستی و دیزایینی بەرنامەی راهێنان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.