Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:40

چوار هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ی وڵاتان گه‌یشتنه‌ قۆناغی16 و چوار هه‌ڵبژارده‌ش ماڵئاواییان له‌ مۆندیالی قه‌ته‌ڕ كرد

کوردستان TV
100%


 
لە گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە گڕوپی چوارەمدا، هەڵبژاردەی تونس بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی فەڕەنسای خاوەنی نازناوی مۆندیالی پێشووی بردەوە.
 یاریه‌كه‌ له‌ یاریگای ئه‌لمه‌دینه‌ ئه‌لته‌علیمیه‌ له‌ شاری ڕه‌یان به‌ڕێوه‌چوو، لە گێمی یەكەمدا، هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوهەشتدا، یاریزان وەهبی ئه‌لخزری گۆڵێكی بۆ تونس تۆماركرد.
 دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی تونس لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەم بۆ چوار خاڵ بەرزبووەوەو نەیتوانی بگاتە قۆناغی شازدە، هەڵبژاردەی فەڕەنساش سەرەڕای دۆڕانی، بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و بە پلەی یەكەمی گڕوپەكەو بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو.
 
هەر لە گەڕی سێیەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە یاریەكی دیكەی گڕوپی چوارەم، هەڵبژاردەی ئوستڕالیا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی دانیماركی بردەوە:.
 ئه‌م یاریه‌ش له‌ یاریگای ئه‌لجه‌نوب له‌ شاری وه‌كره‌ به‌ڕێوه‌چوو، لە گێمی یەكەم یاریزانانی هەردوو تیپ چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكتر، بەڵام سەرجەم هێرشەكان بێ ئاكام بوون و ئەم گێمە به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا بێ‌ گۆڵ تەواوبوو، لە گێمی دووەم و دوای زنجیرەیەك هێرشی یاریزانانی ئوستڕالیاو لە خولەكی شەستدا، یاریزان ماتیۆ لیكی گۆڵێكی بۆ ئوستڕالیا تۆماركرد، سەرەڕای هەوڵی یاریزانانی دانیمارك بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاری، كەچی هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئوستڕالیا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەم بۆ شەش خاڵ بەرزبووەو گەیشتە قۆناغی شازدە، دانیماركیش بە تەنها خاڵێك لە پلەی چوارەم و كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە جامی جیهان كرد.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌ مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستهێناو له‌ دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندای برده‌وه‌، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش گه‌یشتنه‌ قۆناغی شازده‌ .
 
لە یاریەكی دیكەی دوایین گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست و دووی قەتەرو هەر لە گڕوپی سێیەم، هەڵبژاردەی مەكسیك بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی سعودیەی بردەوەو هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش ماڵئاواییان لە جامی جیهان كرد .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.