Erbil 2°C ھەینی 27 کانوونی دووەم 05:44

ئه‌مه‌ریكا: مانگ و نیوێكه‌ خه‌لیفه‌ی داعش كوژراوه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد كه‌ مانگێك و نیوه‌ خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌ فه‌رمی كوشتنی خه‌لیفه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌بوو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو هاته‌ كوشتن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕێكخراوی داعش ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا به‌ فه‌رمی كوشتنی ئه‌بوو حه‌سه‌ن قوڕه‌یشی خه‌لیفه‌یان ڕاگه‌یاند.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ تۆماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ خه‌لیفه‌یه‌كی نوێیان له‌ شوێنی قوڕه‌یشی داناوه‌ ئه‌ویش ئه‌بوو حوسێن حوسێنییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.